پارێزەر ئەحمەد قادر سەعید.
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1948
لە قەلادزێ لەدایکبوە. خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەوێ تەواوکرووەو پاشان لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانی دەرچووەو ماوەی چلویەک ساڵ لەبواری پەروەدەدا وەک مامۆستا ئێشی کردووە..و لەبواری منداڵاندا بەچیرۆک و شیعر خزمەتی منداڵانی کردووە..خاوەنی چەندین بەرهەمی چاپکراوە لەبواری ئەدەبی منداڵاندا....چەند ساڵێکیش ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری جگەرگۆشەکان بووە کە گۆڤارێکی مانگانانەی منداڵان بووە. دوو کتێبکی چیرۆک و شیعری تازەی ئامادەیە بۆ چاپکردن..ئێستا دوای خوێندنی کۆلێژی یاسا لە سلێمانی پارێزەرە..
کتێبە چاپکراوەکانی بواری منداڵان..
پە پوولە و گوڵ......
مێش و هەنگ
چیرۆک و گەشەی منداڵان..[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,807 gånger