هێڤی خالید
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا دوو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشێکی زۆری کرێکاران لەهەرێمی کوردستان بێکارن.
عوسمان حمە سەعید، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لە سلێمانی لە لێداونێکی تایبەت بەخەندان ڕایگەیاند: "ئه و دوو کرێکارەی ئەم هەفتەیە لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، ناویان (مالیک دەحام عەبدوڵڵا) تەمەن 42 ساڵ و (مستەفا عومەر قادر) تەمەنی 42 ساڵە، هەردووکیشیان خێزاندارن".
وتیشی: کرێکاری یەکەمیان بەهۆی تەزووی کارەباوە لەکاتی کارکردن لە قەزای چەمچەماڵ، 14ی ئەم مانگە و کرێکاری دووەمیشیان 17ی ئەم مانگەدا لە گوندی (کانی بی) لەکاتی بیرهەڵکەندا گیانیان لەدەستداوە.
بەوتەی عوسمان حمە سەعید، " لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو لەسنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەی ئه و کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە ئەمساڵ تا ئێستا گەیشتە (27) کرێکار".
بەهۆی ئه و قەیرانە داراییەی هەرێمی کوردستان گرتۆتەوە، هاوکات شەڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوی بەناو ئیسلامی (داعش)، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان کارەکانیان ڕاگرتووە و کرێکارەکانیشیان ناردۆتەوە بۆ ماڵەوە، به و هۆیەشەوە بەشێکی زۆر کرێکار لەهەرێمی کوردستان بێکاربوون.
بەپێی ئامارێکی یەکێتی وەبەرهێنان، زیاتر لە (85)هەزار کرێکار لەهەرێمی کوردستان لە ئێستادا بێکارن، له و کرێکارانەی لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کاردەکەن.
- 18-09-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,602 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !