بەو پێیەی جەژنی قوربان بە سەربڕینی ئاژەڵ قوربانی دەکرێ، بازاڕی فرۆشتنی ئاژەڵان لە ڕابردوودا گەرمدەبوو و چەندرۆژێک بەر لەجەژن، مەیدانەکانی فرۆشتنی ئاژەڵان جمەیان دەهات لە کڕیار، بەڵام ئەوەی ئەمساڵ لە مەیدانەکان بەدی دەکرێ، کەمی کڕیاری ئاژەڵانە و فرۆشیارانیش نەهاتنی مووچە و نالەباری ڕەوشەکە بە هۆکار دەزانن.
لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕێژەی ئاژەڵانی ناوەخۆ بەشی بازاڕەکانی باشووری کوردستانی نەدەکرد و لە ناوەڕاستی عێڕاق و سنوورەکانی تورکیاو و ئێرانیشەوە هاوردە دەکران، بەڵام ئەمساڵ و لەم وەرزەدا زۆرتر پشت بە بەرهەمی ناوەخۆ دەبەسترێ و فرۆشیش کەمبووەتەوه، ئەمەش وایکردووە کەمتر هاوردەبکرێ، ئەگەرچی نرخی فرۆشتنی مانگا لە نێر و مێ جیاوازی هەیە، بەڵام لەبازاڕ گۆشتفرۆشان بە یەک نرخ دەیفرۆشن.
فرۆشیارانی ئەم مەیدانەی ئاژەڵفرۆشان دەڵێن ساڵی پار بە هاتن و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، لەم مەیدانە دا 100 بۆ 150 سەر ئاژەڵ لەرۆژێکدا ساخدەکراونەوه، بەڵام ئەمساڵ فرۆش دابەزیوە بۆ 30 سەر ئاژەڵ لە ڕۆژێکدا.
- 03-10-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,033 gånger