سڵاو لە ڕۆحی ئەو ژنانەی لە سەنگەرەکان بەرگری لە خاک و وڵات و کەرامەتی ژنان و گەلی کورد دەکەن.
سەرتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید نەقیب ڕەنگین یوسف و کەسوکاری هەموو ژنانی کوردستان و گەلی کورد دەکەین. هیوادارین داوا خەمی بنەماڵەکەیان بێت، شەهید ڕەنگین تەنیا شەهیدی بنەماڵەکەی و باشوری کوردستان نییە، بەڵکو شەهیدی هەر چوار پارچەی کوردستانە.
تێکۆشانی گەلی کورد ئەمرۆ بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد گەیشتوەتە لوتکە، دوژمنانی گەلی کورد لەبەرامبەر ئیرادەی ژن و خۆڕاگریان لە هەموو سەنگەرکانی وڵات تێک دەشکێن، هەتا شەهیدانی وەکو ئارین و ڕەنگین هەبن کەس ناتوانێت خاکی پیرۆزی کوردستان داگیربکات. ئەوان ئەو ژنە قارەمانانەن کە گیانی خۆیان دەکەن بە قەڵغان و ڕێگا بە هیچ هێزی داگیرکار نادەن کە پێلاوی گڵاویان بێتە ناو خاکی پیرۆزی کوردستان.
شەهید ڕەنگینیش یەکێکە لەو شەهیدانەی بە کار و خەباتی خۆی لە هەرێمی باشوری کوردستان توانی ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆی چالاکانە بگیڕێت. شەهید نەقیب ڕەنگین یوسف یەکەم شەهیدی ژنە کە لە هەرێمی باشوری کوردستان لەم قۆناغەدا توانی مێژووی ژنەقارەمانەکانی وەک لەیلا قاسم و هەموو ئەو ژنانەی کە لە پارچەی کوردستان هەمیشە خاوەن ڕوڵی پێشەنگایەتی بوون زیندوو بکاتەوە. هەروەها ژنی کورد لە یەکێتی نەتەوەیش خاوەن ڕوڵ بوون، ئێستاش ئەوەی لە سەنگەرەکان و لە پرۆسەی ئاشتی و گۆرەپانی سیاسەت چالاکانە ڕۆڵ دەگێرن ژنان. ژنانی کورد لە ئاستێکدا وڵات دەپارێزن و تێکۆشان دەکەن کە هەموو جیهان بە بوێریان سەرسام بووە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (KJK)درێژە پێدەری ڕێگای ئەو قارامانانە دەبین بۆ یەکتی گەلی کورد و یەکێتی نەتەوەیی، هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەر و بەهەموو هێزی خۆمانەوە کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی خەون و ئاواتەکانی ئەو شەهیدانە. بە بەرزراگرتن و خاوەنداری کردن لە شەهیدان لە هەموو گۆرەپانەکانی کاروخەبات، بە ڕۆحی شەهید ڕەنگین و ئارینەکان تێکۆشان دەکەین.
سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدان
ڕوو ڕەشی بۆ دوژمنان و #داعش#
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان KJK
13-10-2014
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!