دانیشتوانی شاری هەولێری خۆشەویست
بەرێز پارێزگاری هەولێر
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و برینداران
بەداخەوە، ئەمرۆ جارێکی تر تیرۆریستانی دوژمن بە گەلەکەمان و دوژمن بە ئازادی و ئاوەدانی، دەستی ڕەشیان بەخوێنی گەشی ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانمان سور کردوو لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەی تیرۆریستانەدا ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی شاری خۆراگری قەڵاومنارەیان شەهید و بریندار کرد، بەم بۆنەیەوە بەناوی خۆم و پارێزگای سلێمانی و دانیشتوانی پارێزگای سلێمانییەوە، وێرای بەتوندی ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، دڵگرانی و هاوخەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە کەس و کاری شەهیدان دەکەین و هیوای تەندروستی باش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەم کردەوە قێزەونەی تیرۆریستان دوای ئەوە دێت لەسەرجەم بەرەکانەوە پێشمەرگە قەرەمانەکان زەبری کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە بەم جۆرە کردەوانە دەیانەوێت باری لاریان ڕاست بکەنەوەو دڵە ڕاوکی َ لەنێو هاووڵاتیاندا دروست بکەن، بەڵام بێگومان خەیاڵیان خاوەو خەڵکی کوردستان چۆن لە ڕابردوودا شکستیان بە سەدان پلانی داگیرکەران تیرۆریستان هێناوە،ئاواش بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ پلانی تیرۆریستان شکست پێدەهێنن.
جارێکی تر سەرەخۆشی لەکەسوکاری شەهیدان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و پشتیوانی دانیشتوان و دەزگاکانی سلێمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە.
بەهرۆز محەمەد ساڵح
پارێزگاری سلێمانی
19ی تشرینی دووەمی2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,655 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !