بەرپرسی پلاندانان و توێژینەوە لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە سلێمانی، ڕایگەیاند کە ڕێژەی جیابوونەوە و تەڵاق لە سلێمانی زۆر زیادیکردووە.
هێمن عەبدولقادر بەرپرسی پلاندانان و توێژینەوە لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە سلێمانی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماری فەرمی لێکجیابوونەوە و تەڵاق و هاوسەرگیری لە دادگای سلێمانی ڕاگەیاند.
هێمن عەبدولقادر دەڵێت: "لە ساڵی 2013دا 15 هەزار و 883 حاڵەتی هاوسەرگیری هەبووە لە بەرامبەردا دوو هەزار و 184 حاڵەتی تەڵاق و جیابوونەوە هەبووە".
بەرپرسەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەساڵی 2014 تا مانگی تشرینی یەکەم، 11 هەزار و 374 حاڵەتی هاوسەرگیری هەبووە.
ئاشکراشیکرد کە لە هەمان ماوەدا "دوو هەزار و 796 حاڵەتی تەڵاق و جیابوونەوە هەبووە".
هێمن عەبدولقادر دەڵێت: "لە 2014دا بەداخەوە ڕێژەکە زۆر زیادی کردووە کە ئەمەش قسەی زیاتر هەڵئەگرێ".
- 24-11-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,846 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !