رێبین محەمەد
نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2014یان ڕاگەیاند و دەرکەووتووە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بریندار و مردنی لێکەوتووەتەوە کەمبووەتەوە، هەروەها بۆ چارەسەری ئاسایی 60 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و 964 منداڵ لە دایک بوون و 115 کەسیش گیانی لەدەستداوە.
لە ئامارەکەدا کە کۆپییەکەی بۆ خەندان نێردراوە، بەراوردی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کراوە ڕونکراوەتەوە: "لە ساڵی 2012 دا 215 ڕووداوی ئۆتۆمبیل ڕوویاندا بوو کە تیایدا 24 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 418 هاوڵاتیش بریندار بوون و لە ساڵی 2013 دا 183 ڕووداوی ئۆتۆمبێل ڕوویانداوە و تیایدا 20 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 372 هاوڵاتیش بریندا بوون، لە ساڵی 2014 دا 132 ڕووداوی ئۆتۆمبێل ڕوویانداوە کە تیایدا 18 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 254 هاوڵاتیش بریندار بوون".
سەبارەت بە سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان ئەوە هاتووە: "ساڵی 2014 بە گشتی 38500 نەخۆش ڕووداوی جۆراوجۆریان بەسەردا هاتووە، 132 ڕووداوی هاتووچۆ، 18 کەس گیانیان لەدەستداوە، 254 کەسیش بریندار بووە، 3816 کەس بە ڕووداوی جۆراروجۆر بریندار بوون، 6 حاڵەتی پێوەدانی مار 80 حاڵەتی پێوەدانی دوپشک تۆمار کراون".
لە بەشێکی تری ئامارەکەدا ڕێژەی مردن و لەدایک بوون خراوەتە ڕوو کە: "رێژەی لەدایکبوون بۆ ساڵی 2014، 964 منداڵ لەدایکبوون، 468 منداڵ کوڕ بوون و 496 منداڵیش کچ بوون، ڕێژەی مردنیش 115 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 65 کەس لە ڕەگەزی نێر و 50 کەسیشیان لە ڕەگەزی مێ بوون".
- 01-01-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,161 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !