بەهۆی هاتنی داعش و چاندنی بۆمبەوە ژمارەیەک هاوڵاتی و هێزەکانی پێشمەرگە بوونەتە قوربانی و شەهید و بریندار بوون، لەدوای ڕاپەڕینیشەوە زیاتر لە 14 هەزار کەس بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە بوونەتە قوربانی کە بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاکۆ عەزیز، بەڕێوەبەری هوشیاری مین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ساڵ تا کۆتای 2014 زیاتر لە 35 کەس لە هاوڵاتی و هێزەکانی پێشمەرگە بەهۆی مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێنراوەوە کە لەلایەن داعشەوە دانراون گیانیان لەدەستداوە".
راشیگەیاند: "پێشتر قوربانیانی مین و تەقەمەنی تەنیا بەهۆی ئه و پاشماوەی مین و تەقەمەنیانەوە بوو کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی بەعسەوە دانرابوون، بەڵام ئێستا ئەوانەی داعش لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان دەیانچێنێت زیانەکانی زۆرترن".
لەبارەی ئاماری گشتی قوربانیانی مینەوە وتی: "لەدوای ڕاپەڕینەوە بەشێوەیەکی گشتی زیاتر لە 14 هەزار هاوڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی و بەشێکیان گیانیان لەدەستداوه و بەشێکی دیکەیان بریندار بوون".
- 01-01-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,138 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !