ڕێزدار: هاورێی خۆشەویست کۆسرەت ڕەسول جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرەخۆشی خۆم ڕادەگەیەنم بۆ شەهیدبوونی لە ناکاوی فەرماندەی گشتی شێرکۆ فاتیح شوانی، (عەمیدی فەرماندەی یەکەی هێزی یەکی پێشمەرگە) و فەرماندەی گشتی حسین منصور، (عەمیدی فەرماندەی یەکەی دووی هێزی پێشمەرگە) و گشت ئه و پێشمەرگانەی ژیانی خۆیان بەخشی بەرامبەر ئه و هێرشە وەحشی گەریەی #داعش# کردیە سەر شاری کەرکووک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو. هەروەها هاوسۆزی و خەمی هەموو ئه و خێزانانەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەژین دەگەیەنین بە کەس و کاری شەهیدان.
بەرگری بێوێنەی پێشمەرگە نموونەی بەرخودانی درێژخایەنی ئێوەی بەرێزە لە بەرگری کردن. ڕۆلی بەرێزتان لەسەرکەوتنی شەڕی کەرکووک لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو و بەشداری کردنی کردنی بێ وێنەی لیوای سێی تایبەت بەرز دەنرخێنین هەروەها دەمەوێ پیرۆزبایی لە بەرێزت و سەربازە قارەمانەکنت بکەم بۆ ئه و سەرکەوتنەی پاراستنی کەرکووک و هاولاتیان لە هێرشی نا مرۆڤانەی داعش.
شەری جوامێرانەی ئه و کوردانەی کە ژیانیان بەخشی لە 30 و 31 ی مانگی یەکی 2015 نمونەی پاراستنی ئاشتیە.
ئەوان هاورێی تۆ بوون لە شەرەکە، هەوەها قوربانی ئەوان هەرگیز لەبیرناکرێت. لەناو بردنی ئه و هێزە شەرخوازانە و بەرگری کردن لە ئاسایشی هەرێمی کوردستا ن و عێراق دەبێتە باشترین پەند و وانە لە یادگاریەکانیان. نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوان دەبن لە هەماهەنگی و پاڵپشتی ئێوه و بەرخودانی ئێوە.
تکایە ڕێزو متمانەم قبووڵ بەرموون.
نیکۆلای. ی ملادینۆڤ
بەغدا 03-02-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,867 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !