فەرهەنگ فەرەیدون
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زیاد لە 640 ملیۆن دینار لە سندوقی هاوکاری کەسوکاری ئەنفال کراوان دیار نیە، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی شەهیدانیش دەڵێت: "ئێمە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئه و پارەیەمان خەرج کردووە".
ئومێد حەمە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان بە خەندانی ڕاگەیاند: "دوای بەدوواداچوونمان بۆ مادەی 26 و 27ی یاسای بودجەی ساڵی 2011 کە ڕێژەی %10ی مووچەی پلە باڵاکان تەرخان دەکرێت بۆ سندوقی هاوکاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان".
وتیشی: "دوای بەدوواداچوونمان بۆمان دەرکەوت کە ئه و لە % 10یە لەدەرەوەی سندوقەکە خەرج کراوە، ئەمەش نایاسایە چونکە بەپێی پڕۆژە یاساکە دەبێت ئه و پارەیەی تەرخانکراوە بچێتە ئه و سندوقە پاشان خەرج بکرێت".
ئه و ئەندام پەرلەمانە ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە بەڵگەیەکمان لەبەردەستدایە کە وەزیری پێشوی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 12-12-2011 داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەتنی وەزیران دەکات کە مۆڵەتیان پێبدرێت 640 ملیۆن دینار لە سندوقی هاوکاری کەسوکاری ئەنفال کراوان خەرج بکرێت".
ئومێد حەمە عەلی، ئاماژەی بەوەشکرد: "یاداشتێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە بۆ ئەوەی ئەوانیش بۆ دیوانی چاودێری دارایی بنێرن، ئەوانیش ئاگادارمان بکەنەوە لە چۆنێتی خەرجکردنی ئه و پارەیە".
لای خۆیەوە بەختیار فەرەج، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی شەهیدان بە خەندانی ڕاگەیاند: "ئێمە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئه و پارەیەمان بۆ کەسوکاری شەهیدان خەرج کردووە، هەرکەسێکیش دەیەوێت دەتوانێت بڕیارەکە ببینێت".
- 12-02-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,387 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !