سۆران کەریم
بەپێی نووسراوێک کە لە 3-12-2014 بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ڕێکخراوەکانی سەربە وەزارەتی دارایی بۆ پەرلەمانی ناردووە، مانگانە بڕی 141 ملیۆن دینار بۆ حەوت شوێن خەرج دەکرێت، کە پێکهاتوون لە دەزگای سەردەم و چەند گۆڤارێک.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی، لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی بڵاوکردووەتەوە، کە بە ئیمزای ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم دەرچووە.
بەپێی نووسراوەکە، مانگانە بڕی 141 ملیۆن دینار بۆ هەریەک لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە بڕی 100 ملیۆن دینار، گۆڤاری کلیل بە بڕی 3 ملیۆن دینار، گۆڤاری سلێمانی بە بڕی 4 ملیۆن دینار، کە ئەمانە هەموویان لە گەنجینەی سلێمانی ئه و بڕە پارەیە وەردەگرن.
هەروەها بۆ چوار دەزگای پارێزگای دهۆک 34 ملیۆن دینار خەرج دەکرێت کە بریتین لە پەیامنێرانی دهۆک و دەزگای سپێرز بۆ چاپ و دوو دەزگای دیکە.
- 13-02-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,698 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !