بەهۆی ئاوارەبوونیانەوە بۆ هەرێمی کوردستان 67 هەزار خوێندکار چوونەتە پارێزگای دهۆک و تائێستاش 31 هەزار لەو ڕێژەیە بێبەشبوون لە خوێندن و 36 هەزار خوێندکاریش لە قوتابخانەکانی پارێزگای دهۆکدا درێژە بە خوێندن دەدەن.
عەبدا یوسف ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆک بە ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند" 67 هەزار خوێندکار چوونەتە پارێزگای دهۆک و تائێستاش 31 هەزار لەو ڕێژەیە بێبەش بوون لە خوێندن و 36 هەزار خوێندکاریش لە قوتابخانەکانی ئارێزگای دهۆکدا درێژەیان بە خوێندن دەدەن و تائێستاش خوێندنگا لە کەمپەکانی پارێزگاکەدا دروست نەکراوە."
دەشڵێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی خوێندن لە کەمپەکاندا چەندین خوێندنگا ئێستا لە قۆناغی دروستکردندان و لە ماوەیەکی کورتدا ئەو خوێندنگایانە دەکرێنەوە.
بەرێوەبەری پەروەردەی دهۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە کار ئاسانیان کردووە بۆ وەرگرتنی خوێندکارەکان لە خوێندنگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە هەرێمدا.
سەبارەت بەو بابەتانەی کە خوێندکارە ئاوارەکان دەیخوێنن دەڵێت هەمان بابەتەکانی خوێندنگاکانی هەرێم دەخوێنن، بەڵام خوێندکارە عەرەب و تورکمانانەی کە خوێندنگاکانیان لە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستانەو هەمان بەرنامەی خوێندنیان نیە لە هەوڵدان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای موسڵ بۆ ئەوەی ئەو خوێندکارانەش بێبەش نەبن لە خوێندن.
لە پارێزگای هەولێریش 20 هەزارو 732 خوێندکار لە 36 خوێندنگای تایبەتیان بۆ کراوەتوەو لە پارێزگای سلێمانیش 15هەزارو 714 خوێندکاری ئاوارە هەیە و 28 خوێندنگایان بۆ کراوەتەوە لە دەرەوەی کەمپەکان بۆ قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی بۆ ئەوەی لە خوێندن دانەبڕێن.
- 13-02-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,582 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !