کۆچی دواییی نووسەری گەوره و ناوداری کورد مامۆستا یاشار کەمال، زۆر خەمبار و دڵتەنگی کردین. یاشار کەمال قەڵەمێکی مەزن و داهێنەرێکی ناودارو پێشکەوتنخواز بوو، نەک بەتەنها بۆ کوردو گەلانی تورکیا، بەڵکوو دەنگی ژیاندۆستی و ویژدانی زیندووی سەردەمەکەی بوو، بانگی ئاشتی و پێکەوەژیان و برایی و ئازادی بوو. هەموو بەرهەمە ناوازەکانی و هەموو ئه و خەڵاتە سەنگینانەی پێی بەخشرا بوون، گەواهیی جوانیی ئه و پەیامە مرۆڤدۆستانەی ئەم نووسەرە مەزنەن، کە ماوەی زیاتر لە نیو سەد هەوڵی دەدا بە گوێی مرۆڤایەتیدا، بدات.
کۆچی دواییی ئەم داهێنەرە پێشکەوتنخوازەی کورد، زیانێکی گەورەیە بۆ سەرجەم دنیای پێشکەوتنخوازو ئازاد، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا کە بیرو پەیامی توندڕەوی و مەرگ و تاریکی، بەدڕندانەترین شێوە هەوڵی ناشیرینکردنی ژیان و سڕینەوەی بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی دەدەن، ئەم سەردەمەی کە لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە دەنگ و ڕەنگی وەک یاشار کەمال هەیە.
بە ناوی خۆمان و حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، پرسه و سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی کوردستان و هەموو دۆستانی پەیامی ئاشتی و جوانی و ئازادییەکەی یەشار کەمال دەکەین. سەرەخۆشیی تایبەتیشمان بۆ خانەوادەی بەڕێزی بەهەشتی یەشار کەمال، کە هەمیشە دەنگی ئاشتی و ئازادی و پێکەوەژیان و پێشکەوتنخوازی بووە بۆ هەمو پێکهاتە جیاجیاکانی وڵاتەکەی و گەلانی ناوچەکە و تەواوی جیهان.
#نێچیرڤان بارزانی#
1-3-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 14,329 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !