- چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوە و هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیشەوە هێرشەکەیان تێکشکێنراوە و زیاتر لە 25 لاشەی داعش لەبەردەستی پێشمەرگەدایە.
- لە گوندی تل تەمەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕوویدا و لەئەنجامدا نۆ چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران کە یەکێکیان پلەی ئەمیری هەیە لەگەڵ تێکشکاندنی سێ ئۆتۆمبێل.
- لە مەراسیمێکی شایستەدا لەناو کتێبخانەی زانکۆی ئەمەریکی، کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی "جەمال بابان"، بەشێکی زۆر لە کتێبخانەکەی بە چەندین کتێبی جۆراوجۆرەوە پێشکەشی زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق – سلێمانی کرد.
- عەزیز شەکەرسۆز تەمەن 35 ساڵان و هاوسەرەکەی ئاسیا شەکەرسۆز تەمەن 35 ساڵان، کە دوو کوردی دانیشتووی فینڵاند بوون، لەگەڵ شاگردێکیان بەناوی کوبرا توران کە بە ڕەگەز تورکە، دانیشتوی گوندی لاوکا لە شاری جیوڤەسکیلای وڵاتی فینلەندا، خاوەن چێشتخانەیەک بوون، لە ئەنجامی هێرشی کەسێکی فینلەندای بەچەقۆ لەناو چێشتخانەکەیاندا هەرسێکیان ژیان لەدەست دەدەن.
- بکوژەکەی شەهید هوجام سورچی کە ناوی مۆفەق ئەسعەد ئەسکەندەرە، لە شاری موسڵ دەکەوێتە بۆسەی کوردێک و دەکوژرێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 21,599 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !