کەرەمێ سەیاد لە 30-12-1938 لە گوندی حەکۆی شارەدێی تالین لە ئەرمەنستان لەدایکبووە و هەر لەوێش خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، لە ساڵی 1960ەوە لە ڕادیۆی دەنگی یەریڤان دەست بەکاربووە، کاتێک بەهۆی خراپی ڕەوشی ئابووری 12 خەباتکاری ڕادیۆ، ئەرمەنستان جێدەهێڵن، بەهێزی هەستی نەتەوەیی کەرەمێ سەیاد وا دەکات دەنگی کوردی ڕادیۆی یەریڤان بە زوڵاڵی تا ئەمڕۆ هەر بەزیندوویی بمێنێتەوە.
نووسەر و ڕۆشنبیری دیاری کوردی ئەرمەنستانە کەرەمێ سەیاد، نزیکەی 40 ساڵ لە بەشی کوردیی ڕادیۆی ئیریڤاندا کاری کردووە. لە ساڵی 1960دا وەک هاوکار و پاشان خێرا وەک بێژەر و دواتر وەک بەڕێوەبەری ئەو ڕادیۆیە خزمەتی زۆری بە زمان و وێژە و چاندی کوردی کرد. کەرەمێ سەیاد لەم ساڵانەی دواییدا و سەرەڕای گرفتە جیاجیاکان نەیهێشت ڕادیۆکە دابخرێ و لەگەڵ کچ و کوڕەکەیدا بە گیان و دڵ پارێزگارییان لەو وێستگە کوردییە کرد.
لە ڕۆژی 27-03-2021 لە #یەریڤان# پایتەختی #ئەرمەنستان# کۆچی دوایی کرد.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,955 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !