حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوانە تیرۆریستیەکانی حەسەکە ڕسوا دەکات
بە توندی ئه و هێرشە تیرۆریستیانە ڕسوا و شەرمەزار دەکەین کە دوێنێ لە کاتێکدا کوردستانیان لە شاری حەسەکە، خەریکی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز بوون و ئاهەنگیان بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان دەگێڕا، کرانە سەر ئاهەنگگێڕان و زۆر بە داخەوە لە ئەنجامی ئه و دوو هێرشە تیرۆرستییە خۆکوژیەدا، ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون. وێڕای سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران، دووپاتی دەکەینەوە کە تیرۆر و تۆقاندن و تاوانە وەحشیگەرییەکانی تیرۆرستان، گەلی کوردستان لە هەوڵ و خەباتی خۆی لەپێناو ئاشتی و ئازادی و گەیشتنی بە هەموو مافە ڕەواکانی سارد ناکاتەوە، بە پێچەوانەوە کوردستانیان بۆ هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی زیاتر و بەجۆشتر هان دەدات. سەرکەوتن بۆ پەیامی نەورۆز و شاد بێت گیانی شەهیدان.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
21-3-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,503 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !