لەسەرەتای ساڵی 2015ەوە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، 70 ڕاوچی دەستگیکراوە جگە دەستبەسەرداگرتنی چەندین چەکی تایبەت بەڕاوکردن.
ئاودێر محەمەد، ئاوێنەنیوز: وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، نەقیب ئیبراهیم محەمەد بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند کە لەماوەی 3 مانگی ئەمساڵدا دا لەلایەن مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتییەکەیانەوە، لەسنوری گەرمیاندا توانراوە 75 ڕاوچی دەستگیربکرێت لەکاتی ڕاوکردندا، ئه و ڕاوچیانەش "بەبڕی ملیۆنێک و 830 هەزار دینار غەرامەکراون".
لەبارەی ئه و چەکانەی کە بۆ ڕاوکردن بەکاردێن و لەماوەی ئه و سێ مانگەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، نەقیب ئیبراهیم ئاشکرای کرد کە دەستگیراوە بەسەر 24 تاپڕو کلاشینکۆفێک و 3 ساچمەزەن و 115 فیشەک و 18 لایت و 3 لۆکس و 3 داو و 1 تەورداس 8 قەفەس و دوربینێک.
وتەبێژی پۆلیسی دارستان ئەوەیشی ڕونکردەوە کە بەردەوام مەفرەزەکانیان بەشەوو ڕۆژ هەوڵی دەستگیرکردنی سەرپێچیکارانی ژینگە دەدەن و لەکەس قبوڵ ناکەن سەرپێچی ژینگەیی بکات، یاخود ڕاوی گیانلەبەران بکات.
لەساڵی 2014 لەسنوری گەرمیاندا 200 ڕاوچی دەستگیرکرابون.
- 04-04-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,247 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !