ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2015، لە ئەنجامی سێ ڕووداوی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای هەولێر 19 هاوڵاتی برینداربوون، وتەبێژی فەڕمی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوێکیان بەهۆی ڕۆیشتنی پێچەوانە بووەو دوو ڕووداوەکەیتریش بەهۆی پێچکردنەوەی هەڵە ڕوویداوە.
رائید فازڵ حسێن، وتەبێژی فەڕمی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند: "رووداوی یەکەمیان لەسەر ڕێگای کانی قڕژاڵە - ڕەشکین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە بووە، 6 هاوڵاتی برینداربوون".
وتیشی: "یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە بە ئاراستەی پێچەوانە بەرەو ڕووی ئۆتۆمبێلەکەیتر چووەو لە ئەنجامدا ئەم ڕووداوەی لێکەوتۆتەوە".
رائید فازڵ ڕاشیگەیاند: "رووداوی دووەمیان لەسەر ڕێگەی سەرەکی باسرمە – هەریر بووە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، 9 هاوڵاتی برینداربوون"
وتیشی: "رووداوی سێهەمیشیان لەسەر ڕێگەی هەریر – مامەجەرگە ڕوویداوە، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاسی کۆستەرو ئۆتۆمبێلێکیتر کە 4 هاوڵاتی برینداربوون.
وتەبێژی فەڕمی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاشکراشیکرد، هۆکاری ئەم دوو ڕووداوەی ڕێگای هەریر بەهۆی پێچکردنەوەی هەڵەوە بووە کە جووت سایدێکی نوێ دروستکراوە و شوفێران بەهەڵە پێچیان کردۆتەوە.
- 01-05-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,854 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !