بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان: سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
"54"ەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە یەکەبەیەکتان پیرۆز دەکەم و ئاواتەخوازم وەک هەمیشە پێشەنگ بن و هەڵگری پەیامی پەروەردەو پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست بن.
مامۆستایانی خۆشەویست:
53 ساڵی ڕابردووی خەباتتان ئەوەمان پێدەڵێ کە ئێوە هاوکاتی پەروەردەکردنی نەوەکانمان هەمیشە داینەمۆی خەبات و جۆشدانی ڕۆحی کوردایەتی بوونە لە سەردەمی شاخ و لەدوای ڕاپەڕینیش بەبێ گوێدان بەهیچ بەرژەوەندییەکی کەسی خۆتان و دابینکردنی بژێوی ماڵ و منداڵتان بەردەوام بوون لە کارە پیرۆزەکەتان و نەتانهێشت نەوەی دوای ڕاپەڕینی کورد نەخوێندەوار بێ.
ئەمڕۆش کە کوردستانمان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێ و قەیرانی دارایی ڕووی تێکردووین لەپاڵ دواکەوتنی مووچە، کەچی مامۆستایان نەیانهێشتووە یەک ڕۆژ خوێندن لە کوردستان دوابکەوێ و شەمەندەفەری پەروەردەو فێرکردن نەوەستاوەو بەردەوامە، بۆیە لەسەر هەموومان پێویستە بە باشترین شێوە خزمەتی مامۆستایان بکەین و قەرەبووی ئەو هەموو ساڵە لە خەبات و قوربانیدان و خۆڕاگریەیان بۆ بکەینەوە.
لە کۆتاییدا وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لە مامۆستایانی هەڵگری مەشخەڵی زانست، بە پێویستی دەزانم سەری ڕێز و نەوازش بۆ مامۆستایانی شەهید و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دابنوێنم وپێیان بڵێم "ئارام بنون کاروانی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەی وشیار بەردەوامەو هەموومان بەرهەمی ئەم کاروانە نەپساوەین."
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
14-05-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 12,284 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !