لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 35 سواڵکەر لە شاری سلێمانی دەستگیر دەکرێت و سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتیش ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی ڕێگری کردن له و دیاردەیە بەردەوام دەبێت و لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە تا ئێستا 600 سواڵکەر دەستگیرکراوە.
سۆران عەبدولغەفور، سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: لەسەرەتای دەستبەکاربوونی لیژنەی سواڵکردنەوە تا ئێستا زیاتر لە 600 سواڵکەر لە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
وتیشی: "تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 35 سواڵکەر دەستگیر کراون کە بەشی زۆریان لە خوار تەمەنی 18 ساڵانەوەن و هەروەها دەست بەسەر ئه و پارانەدا گیراوە کە لە خەڵکیان وەرگرتووە کە بڕەکەی زیاتر لە 400 هەزار دینارە".
سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هەموو ئه و سواڵکەرانەی کە دەستگیر کراون لەگەڵ ئه و بڕە پارەیەی کە دەستی بەسەردا گیراوە ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و دواجار دادگا بڕیاردەدات چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
سۆران عەبدولغەفور ڕاشیگەیاند: هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەر و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەکە بەردەوام دەبێت و داواش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات هاوکاریان بن بۆ ئەوەی بەهەوڵی هەمووان ڕێگری له و دیارە ناشارستانیە بکرێت.
- 18-05-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,563 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !