وەزارەتی سامانە سروشتێیەکان ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکی بڵاودەکاتەوە ئاماژەبەوەشدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێگەی خۆی ماوەتەوە بۆ بەدیهێنانی پابەندبوونەکانی بۆ هەناردەکردنی نەوت بە پێی یاسای بودجە.
لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتێیەکاندا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی "ئایار"دا بڕی "17،906،242" بەرمیل نەوتی لە ڕێی بۆری کوردستانەوە هەناردەی بەندەری "جیهانی" تورکی کردووە، بە تێکڕای ڕۆژانەی "577،621" بەرمیل.
ئاماژەبەوەشکراوە، له و بڕە نەوتەی کە لە مانگی ئایاردا هەناردە کراوە، گێڵەگەکانی هەرێمی کوردستان بە "12،620،452" بەرمیل واتە بە تێکڕای "407،111" بەرمیللە ڕۆژێکدا و گێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوریش بە "5،285،790" بەرمیل و بە تێکڕای ڕۆژانەی "170،509" بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەشداربوون.
ئەوەش ئاشکراوە، لە مانگی ئایاردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی "13،915،549" بەرمیل، واتە تێکڕای "448،889" بەرمیلی ڕۆژانەی ڕادەستی سۆمۆ کردووە، بەو 1،344،196 بەرمیلەشەوە کە لە نیساندا ڕادەستی سۆمۆ کرا بەڵام دانی پێدا نەنرا.
لە ڕاپۆرتەکەدا باسلەوەشکراوە، بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە، لە ئایاردا ماوەی 80 کاتژمێر کاتی لە کارکەوتن هەبووە لە هێڵی بۆری هەناردەکردندا. بە ڕەچاوکردنی ئەم لەکارکەوتنانە، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای502،911 بەرمیلی ڕۆژانەی ڕادەستی سۆمۆ کردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ڕێگەی خۆی ماوەتەوە بۆ بەدیهێنانی پابەندبوونەکانی بۆ هەناردەکردنی نەوت بەپێی بودجەی فیدراڵی 2015 و خۆشحاڵە بەوەی کە بڕەکانی هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم، کە لە ئێستاوە ئاستی خۆی تۆمارکردووە، بەردەوام لە زیادبووندان.
- 03-06-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,463 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !