لەئێستادا 45 فەرمانگه و بەڕێوەبەرایەتی سەر بەئیدارەی گەرمیان لەبینای کرێدان و لەم قەیرانی داراییەدا ساڵانە یەک ملیار دینار دەدەن بەکرێ، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت "نەک لەگەرمیان، بەڵکو لەسلێمانی ژمارەکە زیاترە، بۆیە لەنوسراوێکدا داوام لەسەرۆکایەتی ئەنجومەن کردوە کە لەم قەیرانی داراییەدا چارەسەری بەپەلەی ئه و دۆخە بکرێت".
ئیحسان مەلا فوئاد، ئاوێنەنیوز: ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی گۆڕان، غالیب محەمەد لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنە وتی "بەداخەوە لەم قەیرانی داراییەدا حکومەت ساڵانە لەئیدارەی گەرمیان یەک ملیار دینار دەدات بەکرێی ئه و فەرمانگه و بەڕێوەبەرایەتییانەی لەبینای کرێدان، بۆیە داوای چارەسەرم کردوە".
ئه و وتیشی "لەسلێمانی ئه و ژمارەیە زۆر زیاتره و پێموایە زیاتر لەچوار ملیار دینار دەدرێت بەکرێی بینا بۆ فەرمانگەکان، بۆیە پێویستە چارەسەر بکرێت کە بەنوسراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەم ناردوە".
لەبارەی چارەسەرکردنی ئه و دۆخە، ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "بینا هەیە چوار نهۆمه و یەک فەرمانگەی تێدایە، دەکرێت سێ فەرمانگە کە نزیکن لەیەکترییەوە بخرێتە ئه و بینایەوە، تاوەکو بینایان بۆ دروستدەکرێت".
بەوتەی ئه و نەک گەرمیان و سلێمانی، بەڵکو ئەمە کێشەیەکی گەورەیه و حکومەت بەدەستیەوە دەناڵێنێت و چارەسەریشی ناکات، بۆیە ئەگەر لەم قەیرانی داراییەدا هەندێک کێشەی سەرەکی و لاوەکی له و شێوەیە کە بونی هەیە چارەسەر نەکرێت، زۆر بەمەترسی لەسەر ئابوری و دارایی هەرێم دەشکێتەوە.
- 13-06-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,650 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !