کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەوامی سیاسەتەکانی دووبەرەکی ساز کردندا، دەستی بە ناردنی تیمی بەکرێگیراوی دژە پەژاک بە جل و بەرگی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات بۆ ئەو ناوچانە کردووه کە لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکانماندایە. ئەم تیمانەی دژە پەژاک لە ناوچەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و مەهاباد لە جوڵەدان و بە ناساندنی خۆیان وەکوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات، دەستیان بە پروپاگەندە دژی بزوتنەوەکەمان و باجگیری لە خەلک و هەرەشەکردن لە کەسایەتیە وڵاتپارێزان کردووە. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەم مژارە بە گەلەکەمان لە هەبوونی ئەم پیلانە چەپەڵە و مەترسیدارە، وابەستە بوونی ئەم تیمانە بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیەنین و لە ئەگەری بینین ئەم گروپانە بە تووندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە. هاوکات، هێزەکانی سوپای پاسداران لەگەڵ ئەوەی کە لە ناوچەی سەردەشت پایەگا کۆنەکانیان پڕ کردۆەتەوە لە هێزی لەشکەری زۆر شوێنی نوێی نیزامیان درووست کردوە و بەم شێوازە دەیهەوێت ڕۆژهەڵاتی کوردستان ملیتاریزە بکات. ملیتاریزه کردنی کوردستان له لایەن ئیمەوه قبوول ناکریت و بە تووندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
فەرمانداری قەرارگای ناوەندی هێزەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,021 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !