- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەرێمەکانی گەریلایان لە هەرێمی مەدیا بۆردومانکرد و فەرماندارێکی هەپەگەش ڕایدەگەیەنێت کە بەم هێرشانە دەوڵەتی تورکیا تاکلایەنە بەتەواوی ئاگربەستی شکاند.
- لە قایمقامییەتی قەزای دوزخورماتوو، کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسانی کوردی ناوچەکە و بەرپرسانی شیعە بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەدا، لایەنی کوردی چەند مەرجێکی داناوە بۆ لایەنی شیعە، ئەگەر جێبەجێ نەکرێن، لە چەند گوندێک دەکشێنەوە کە ئەو گوندانە بەشێکی زۆریان دانیشتوانەکەی شیعەمەزهەبن.
- بەهۆی نەبوونی مووچەوە سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بایکۆتی دەوامیان کرد و هیچ کامێکیان نەهاتوونەوە بۆ سەر کارەکەیان.
- داگیرکەری تورک چەک و جبەخانەیەکی زۆری لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان کۆکردەوە.
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە یەکینەکانیان توانیوایە گەڕەکی ئەلعەزیزیەی حەسەکە و دەوروبەری لە چەتەکانی داعش پاک بکەنەوە.
- فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، یاداشتێک کە باس لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی دەکات، دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە 100 پەرلەمانتار و لەنێویاندا دەستەی سەرۆکایەتی، ئیمزایان کردووە.
- وڵاتی سودان بوو بە سی دوو هەمین وڵات کە نوێنەرایەتی لە هەرێم بکاتەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 12,518 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !