- ئەو خەڵکە بە ڕەگەز عەرەبانەی کە پێشتر لە جەلەولا و ناوچەکانی دەوروبەری دادەنیشتن و ماوەی ساڵێکە ئاوارەی شاری بەعقووبە بوون، دوو خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و داوای ئەوەیانکرد کاری بەپەلە بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناحیەی جەلەولا.
- لەناوچەی فارقینی سەربە شاری ئامەد، منداڵێک لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا ژیان لەدەست دەدات و کەسێکی تریش بریندار دەبێت.
- لەناوچەی سلۆپی سەربەشاری شڕناخی باکوری کوردستان، پۆلیسی تورک سێ گەنجی کورد لە ماڵێکدا گولەباران دەکەن و هەرسێ گەنجەکە کەناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە شەهید دەبن و تەرمەکانیان لەلایەن پۆلیسەوە دەبرێت.
- شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناحیەی جەلەولای گرتووەتەوه و ئاراستەکەی ڕوو لە خانەقینە، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بۆ یەکەمجارە بەو شێوازە چڕە ئەو ناوچانە بگرێتەوە.
- لەدرێژەی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبڕیاری دەزگا بەناو دادوەریەکانی ئێران ئەمڕۆش زیندانیەکی دیکەی کورد بەتۆمەتی کێشانی مادەی هۆشبەر لەسێدارەدراو تائێستاش تەرمەکەیان ڕادەستی کە سوکارەکەی نەکردوەتەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,867 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !