ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا پێنج هەزار خۆبەخش ناویان بۆ چوونە ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار کردووە.
قادر ڕەزگەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "تائێستا پێنج هەزار خۆبەخش ناویان بۆ چوونە ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار کردووە، لە سەرەتای بیرۆکەی دروستکردنی ئه و لیوایانەوە ئەمریکیەکان بەڵێنی ئەوەیانداوە کە ڕاهێنان بە خۆبەخشەکان بکەن و پڕچەکیشیان بکەن".
وتیشی: "وابڕیارە سێ لیوا دروست بکرێت، هەر لیوایە و سێ هەزار پێشمەرگە لەخۆی بگرێت، بەڵام بەهۆی کەمی خۆبەخشەوە وەزارەتی پێشمەرگە دەیەوێت لەئێستادا تەنیا یەک لیوا ڕاهێنانیان پێبکرێت".
ئه و پەرلەمانتارە کە هاوکارت ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسییە لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیکردەوە: "هۆکاری کەمی پەیوەندیکردنی خۆبەخشەکان بە ڕیزەکانی
پێشمەرگەی کوردستانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تەنیا لە سەنتەری شارەکاندا ناو تۆمار دەکرێت، لەئێستاشدا وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریداوە لە ناو قەزاو ناحیە و شارو شارۆچکەکانیش بنکەی ناونووسین بکرێتەوە".
- 08-09-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,538 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !