Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 522,755
Bilder 105,758
Böcker 19,696
Relaterade filer 98,586
Video 1,419
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
بەدرخان و ئیمارەتی بۆتان
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger2
E-Mail0
Copy Link1
Ranking objektet
1 Rösta 5
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي3
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەدرخان و ئیمارەتی بۆتان

بەدرخان و ئیمارەتی بۆتان
نووسینی: ماکوان کەریم
21-06-2013
بۆ ناساندنی هەر زەمینەیەکی فيکری پێویسته گۆڕەپانەکەی بناسێنین بۆ ئەوەی باشتر لە ژیارو باری کۆمەڵا‌یەتی و سیاسەت باری ئابوری ئەو دەسەڵاتانە تێبگەین.. ئەگەر مێژوو باسی کەسایەتیەکانی بی و بيکەین ئەوه چیرۆک و بەسەرهاتی بەر ئاگردانه و‌ نه بۆ ئێستامان و نه بۆ نەوەکانمان هیچ ئەزمونێکی لێ وەر ناگیرێت.
له سالی (1800) به دواوه ململانەی نێوان ڕوسیای قەیسەر و بەریتانیا توند بووبوو، گۆڕەپانی هەردوو ئەو دەسەڵات دارانە دەسەڵاتی عوسمانی بوو.. ‌لەم قۆناغەدا میری سۆران لە ڕواندوز کە بە میر موحەمدی ڕاوەندوزی ناسراو بوو لە خانەدانی سۆران بوون بە دەستی عوسمانیەکان تیاچوو، ئەو میر نیشینە لەناوچوو کە قەڵەم ڕەوێکی زۆر فراوانی هەبوو.
عوسمانیەکان دەسەڵات و فەرمانبەری خۆیان لەو ناوچەدا دانا و باجێکی زۆریان لە خەڵکی دەسەند، گوندەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بەره و لاوازی و پوکانەوەی کشتوکاڵی دەرۆشت چونکە بە هیچ شێوەیەک حوکمی عوسمانی بایەخی بەو ناوچانە نە ئەدا، هەر خەریکی پارە کۆکردنەوە باج بوون لە خەڵکەکەی ! تا ئيتر بێزاری تەواوی ڕووی کردە خەڵکی به تايبةت ناوچە کورد نیشینەکان.
میر نشینی سۆران بە تەواوەتی خۆری ئاوا بوو، ‌دوای ڕوخاندنی ئەم میرنشینە، میرنشینی با‌دینان کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی وە هەندێک میر نشینی بچوک بچوک هەبوون لە ناوچەکەدا زۆربەیان کەوتنەوە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی ئەوەی کە مابوەوە لە ناوچەکەدا تەنها ئيمارەتێکی بچوک بوو کە ناوی ئيمارەتی بۆتان بوو کە پیاوێک بە ناوی(عبد خان) حوکمی ئەم ئيمارەتەی دەکرد کة پەیوەندێکی زۆر باشی هەبوو لەگەڵ دەسەڵاتی عوسمانیدا.
لێرەدا میساقێکی گرنگ هەیە دەبێت ئاماژەی پێ بکەم ئەو‌یش ئەوەیە کە دەسەڵاتی عوسمانی لە ناوچە کورد نشین و ئاشوری ویەزیدی و ئەرمەنیەکاندا وەک حوکمی ئيداری فیدراڵی دابوو بە هەموو ئەو نەتەوانە، کورديش کە پیماننامەی هەبوو لە ناو دەسەڵاتی عوسمانیدا ئمارەتی دروست کردبوو بە مەرجێک سەر بە فەرمانڕەوای عوسمانی بن و لە کاتێ پێویست دا بە ‌سوپا و سامان یارمەتی دەسەڵاتی مەرکەزی بدەن،‌ ئەم پەیماننامەیە لە ساڵی (1516) زاینیدا بەسترابوو ‌.
که میر نشینی سۆران ئاوا بوو، ئەو دەمە ڕوسیا لە ناوچەکەدا پێگەی لاواز بووبوو، هاو پەیمانیەکی باش لە نێوان دەسەڵاتی عوسمانی و بەریتانيادا هەبوو، بەهۆی ئەو هاو پەیمانیەوه بەریتانیا دەیویست قەڵەم ڕەوی عوسمانیەکان گەورەتربێت بۆیە بە هەموو شێوەک لەبەرانبەر ڕوسیادا یارمەتیان ئەدان، کوردستانیش ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی دەرۆشت.
ئيمارەتی بۆتان
ئيمارەتی بۆتان بۆ ماوەی پێنجسەد ساڵ فەرمان ڕەوایی کرد‌، جوگرافیاکەی لە ڕۆژائاوای دیجلە دەست پێدەکات تاکو ڕۆژهەڵاتی،‌ باشوری هەرێمی موسڵی دەگرتەوە ئەم ناوچەیە ئێستا لە کوردستاندا بە جزیرە ناسراوە دەکەوێتە تورکیاوه، دامەزرێنەری ئەم ئيمارەتە کوردیە کەسێکە بەناوی عەبدولعزیزی کوڕی کامیدی کە به ‌ڕەچەڵەک دەگةرێتەوە سەر سەرکردەی بەناوبانگی موسڵمانان خالیدی کوڕی وەلید، هەندێک لە مێژوو نوسان ڕەچەڵەکی ئەم پیاوە دەگڕێنەوە بۆ خێزانی بەدرخانیەکان لە دێی ئازیزان کە نزیکی دوورگەی ئیبن و عومەرە، بەڵام فلادیمێر مینۆرسکی دیگەڕێنێتەوە بۆ ڕەچەڵەکی یەزیدەکان و دوایی موسڵمان بوون.
لەدوای مردنی عبدخان باوکی واتا ساڵی (1820)، میر بەدرخان کە تەمەنی هەژدە ساڵ بوو بووه جێنشینی باوکی لە ئيمارەتی بۆتان..
بەدرخان بەگ
بەدرخان لە لای مێژوونوسان پیاوێکی شکۆمەند و باڵا بەرزو جوانخاس و سەربازێکی کارلێزان و ئازا و سەرنج ڕاکێش و لە خوا ترس خاوەن وەرع و ناسرا بوو‌، دەڵێن پیاوێکی دیندارو خاوەن بەندایەتێکی زۆر بوو هەمیشە لە زیکرو تەهلیلەدا بوو.
هنری لایارد لێکۆڵەرەوەی ئینگلیزی گەڕۆک دەڵێت مامۆستای بەدرخان زانایەکی زیرەک بوو کە ناوی شێخ طاهر بوو، زانستی تەفسیرو زانستی‌ فەرمودەکانی لە‌م زانایە وەرگرتوە.
دکتۆر جرانت کە ئەمریکیە دەڵێت زۆر خۆشەویستی هەبوو بۆ شێخانی تەریقەت و زانایان و هەمیشە لە کوڕو مەجلیسیدا ئامادە بوون بە بێ ئەوان هیچ کارێکی نەکردوە.
دکتۆر وادی جویدە (ديسان هنری لایارد) دەڵێن لە دوای ئەوەی بەدرخان تەمەنی گةیشتە بیستوپێنج ساڵ لەو تەمەندا وا خۆی دارشت که دەسەڵاتی تەواوی ئيمارەتی بۆتانی گرتەدەست..‌
بەدرخان لە ناو خەڵکیدا زۆر خۆشەویست بوو، زۆربەی جێگاکانی تری کوردستان هاتنە ژێر فەرمانڕەواييوکەیەوە ئەمیش زەوی و زارێکی زۆری بە خەڵکی‌ بەخشی و پارەی لێ وەر نەدەگرتن.. تەنها لە کۆکردنەوەی بەروبۆم نەبێت که پارەیەکی کەمی بۆ بیتولمال لێوەردەگرتن.. بەدرخان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە داوای یارمەتیان لێدەکرد گوێگر بوو، هەرگیز نەیدەهێشت کةس لە ژێر فەرمانڕەواکەیدا به هەژاريی بمێننەوە، وای لێهاتبوو خەڵکی دەیانووت ئەمە محمەدی مهدیەو‌ خوای گەورە ناردویەتی تاکو ئێمە ڕزگار بکات.. بەدرخان هەمیشە هانی میرو دەسەڵاتدا‌رکانی بۆ چاکە کردن لەگەڵ خەڵکی خۆیاندا ئەداو‌ دیاری زۆری بۆیان ئەنارد تاکو ڕازیان بکات و بیانخاتە ژێر فەرمانڕەوای ئيمارەتی بۆتان.
ئەو ماوەی کە بەدرخان بەگ لەسەر دەسەڵات بوو خەڵکی زۆر تیرو پۆشتە بوون تەنانەت ا.ر دبلیو.ستیفن کە جێگری کونسوڵی بەریتانیا بوو لە موسڵ خۆی ئەم شاهیدیە دەدات ! دەڵێت ئەگەر ئاڵتون بەدەستی منداڵانەوە بووایە بە ڕۆژی نێوەڕۆ کەس ترسی نەبوو ئەو ئاڵتو‌نە ببرێت، ئيمارەتەکەی خۆی پر ئاسایش بوو، کوشتن ودزی لە قەڵەم ڕەوی ئەودا زۆر ئەستەم بووە.
مستر ڕ ڕایت دەڵێت بەدرخان پیاوێکی لێهاتوو و‌ ئەمیرێکی لێزان بوو لە بەڕێوە بردنی دەسەڵات و زۆر جەختی لەسەر پیادەکردنی یاسای ئیسلام دەکردةوه کە هەموو کاروباریکی بە یاسای ئیسلام بوو، ديسان دەڵێت : ئەوەی بهاتایەتە ناو ئيمارەتی بەدرخان تووشی شۆک دەبوو لەو ئاسایش و ئەمانەی کە بەخشی بووی بە خەڵکی ناوچەی خۆی.. بەدرخان سازشی لەگەڵ تاوانباران نەدەکرد، دەبوو زوو سزای خۆیان وەر بگرن.. مستر ڕاید دەڵێت : ڕۆژێک لای بەدرخان دانیشتبوون دزێکیان هێنا خزمی بوو، ئەمری بە دەست برينی کرد بۆ ئەوەی ببێتە عیبرەت بۆ خەڵکی تر!
گەڕۆکی ڕوسی دیتللو دەڵێت : ئەوەندە خەڵکی ناوچەکەی سەرسام کردبوو کە زۆربەی کوردەکان لە ئيمارەتەکانی ترەوە بۆ بۆتان دەچوون، بۆ لای فەرمانڕەوایی بەدرخان..‌ زۆر حەکیمانە لەگەڵ خەڵکو والیەکاندا هەڵسوکەوتی دەکرد تا وای لێهاتبوو ئەوەی لە ناو‌چەکانی جزیرەی ئیبنو عومەردا بوو خێرا خۆیان دەگەیاندە ژێر ڕکێفی.. بەدرخان ڕەحمەتی خوای لێبێت بە ئازایەتی و لێهاتوویی دینداریی توانی دڵی هەموو ئەمیرەکانی کورد بۆ خۆی ڕابکێشێت..‌ ئەم ئيمارةته کوردیەی بەدرخان باش توانی قەڵەم ڕەوی خۆی فروان بکات و جورە فیدراڵیيەک ببةخشێت بەوانەی کە هاتنە ژێر دەسەڵاتیەوە تا لە خوێنڕێژی دەو‌ڵەتی ئێران و عوسمانی خۆ ڕزگار بکەن..ئەم فەرمانڕەوایيە ئەوەندە گەورە بوو بوو کە لە دیاربکرەوە دەستی پێکرد تاکو موسڵ لە باشور، لە ڕۆژهەڵاتەوە لە سنەوە تا وان هاتبوو.
سیمای دەسەڵاتی
ئيمارەتی بەدرخان
سیمای ئيمارەتەکەی بەدرخان ڕەحمەتی خوای لێبێت ڕێکخستنی سوپاو چەک و جبەخانەیەکی بە هێزی هەبوو، چەندین کار‌گەی باروت و چەک و تۆپی گەورەی دروست کرد، سیمایەکی تری ئەم دەو‌ڵەتە زانست بوو کە زۆربەی لاوەکانی ووڵاتی دەناردە دەروە بۆ ڕوسیاو ئەوروپا تا بەهرەکانی ئەوان وەربگرنەوە لە ئيمارەتەکەیدا سودی لێوەربگرن، زۆرێک لە کتێبەکانی زانستی فەلةک و فیزیاو کیمیا و ماتماتیک و زانستی پزیشکی لەسەر دەمی بەدرخاندا زۆر برەو‌ی پێدراو چەندین زانکۆی دروست کرد لەوانە لە دیاربەکرو لە شاری موسڵ و لە سنەو ئەرزڕۆم.. هتد.
به ‌هەمان شێوە زۆر باڵەخانەی جوان و قەشەنگی دروست کرد، ڕێگاو بانی زۆری دروست کرد، بۆ کار ئاسانی ئيمارەتەکەی پۆست لەم سەرو ئەوسەری ئيمارەتەکەی هاتوچۆی دەکرد، زۆر برەو‌ی دابوو بە کشتوکاڵ، یارمەتی جوتیارانی زۆر ئەداو ‌کتێبخانەی موسڵ و سنە و شارەزوری ئاوةدان کردوە بە هەزاران پەرتوکی تێدا ئامادە کردبوو.
زانایان لە هەموو جیهانی ئیسلامی دەهاتنە ئيمارەتی بەدرخان چونکە کاری زانستی بۆ دەستەبەر دەکردن وەک فەرمانبەر ئاماژەی بۆ دەکردن، بژێوی بۆ ئامادە دەکردن و نەيدەهێشت خۆیان بە کاری ڕۆژانەیانەو ‌ پارە پەیدا کردن خەریک بکەن، بەم شێویە ئيمارەتی بەدرخان گةیشتبووە ئەوپەڕی بە هێزی دەسەڵات.
هۆکاری سەرکەوتنی ئيمارەتی بەدرخانی
لە دوای ساڵی (1816-1847) ز دەسەڵاتی عوسمانی گۆڕنکاری لە سیستەمی سەربازی خۆیدا کرد لە ژێر کاریگەری دەوڵەتی بەریتانیادا کە سوپای ئينکشاری هەڵوشا‌ندەوە کە گەورەترین هەڵە بوو، یان هەڵەیەکی کوشندە بوو بۆ دەسەڵاتی عوسمانی کە ئەو کارەی کرد پاشان سوپای مەحمودیەی دامەزراند کە لە مێژوودا بە(القوة المحمودیە المنصوریە) ناسراوە.
ئەم گۆڕانکاریە وای کرد کە بۆشاییەکی زۆر بکەوێتە ناوچەکە لە ڕووی هێزی سەربازیەوە بؤيه ووڵاتی ڕوس چەند هەرێمێکی داگیر کرد، پاشان چەند هەرێمێکی ناو دو‌ڵەتی عوسمانی له ‌ئاسیای ناوەند و قەفقاس سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند، هەر لەو سەردەمەدا واتا لەساڵی (1812-1839)ز محمد علی پاشا لە میسر وەک هێزێکی بەرنگاری دژی عوسمانی دەرکەوت، پاشان هێزی مەمالیک لە عێراق دەرکەوت و خۆی لە دەسەڵاتی عوسمانی جیاکردةوە و ‌زۆربەی ئيمارەتەکانی باکوری ئەفریقا به ‌هەمان شێوە لە عوسمانیەکان ترازان و سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند.
لە ساڵی (1838)ز کورستانیش بەبێ سوڵتەی مەرکەزی عوسمانی مابووە، سەرەتای کوکردنەوەی هێزو توانی بەردخان بوو، هەر لەو ساڵەدا خاضی ئیبراهیم پاشا کە سەرۆکی سوپای محمەد علی پاشا بوو لە میسر لە ناوچەکانی ئەنادۆڵ لە ڕۆژهەڵات و پاشان لە ووڵاتی شام لەگەڵ سوپای عوسمانی کەوتنە شەر، سوپای عوسمانی توانای بەرنگاری ئەم سوپایەی نەبوو ناچار داوای یارمەتی لە بەدرخان کرد، بەدرخان بۆ مانەوەی دەسەڵاتی ئيمارەتی بۆتان بەرگری کرد.
تا چەند ساڵێک سوپای عوسمانی لە ناوچەکانی میرنشینی سۆران و با‌دینان و ‌ئيمارەتی بابان کەوتبووە خۆو بۆ ئەوەی پارسەنگێک وەر بگرێتەوە ئەم سوپایە زۆر دڵڕەقانە بە سەرۆکایەتی سەدری گەورەی سەرۆک وزیرانی پێشو کةوتبووە وێزەی خەڵکی، لەگەڵ ڕشید پاشا و محمەد ئەنیجە و بیر قەدار پاشا کە ئيمارەتةکانی کوردستانیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیان، بە تەنها میر بەدرخان لەو نێوەندەدا مابووە، کارێکی سروشتیە کە هەموو میرەکوردەکان ڕووبکەنە بەدرخان بۆ یارمەتی، ئەم دەسەڵاتدارانەی عوسمانی لەگەڵ خەڵکی زۆر خراپ بوون، هەر خەریکی سەرانە سەندن و باجو خەراج بوون بۆیە زۆربەی کوردەکان و پیاو ناودارەکانیان و سوپاسالارە کوردەکان ناچار بوون بچنە لای میر بەدرخان.
خراپه کاری‌ عوسمانیەکان وای کرد کە چەند شۆڕش و ڕاپەڕینێک لە ناوچەکاندا دروست ببن کە میر بەدرخانيش بە ئاشکراو بە نهێنی پشتگیری تەواوی دەکردن..
هةروەها لە سەدەی نۆزده دا‌ سیاسەتێکی زۆر دژوارو خراپەکار لە ناو دەسەڵاتی عوسمانیەکان دەرکەوت ئەویش بریتی بوو لە سیاسەتی تەئجیر واتا کرێنەوەی پۆستی حوکومی لە ناوچەو جێگاکانی دەسەڵاتی عوسمانی دا، بۆ ساڵێک یان دوو ساڵ ! ئەمە وای کرد کە دوەڵەمەندەکانی ئەستنبوڵ ئەم فەرمانبەریە بۆ خۆیان بۆ کاری شەخصی خۆیان بەکار بێنن ئيتر بە تەواوەتی ‌باری گوزەرانی خەڵکی تێک چووبوو.
بدرخان زانی کە کوردستان ئەگەر فریا نەکەوێت ڕوو له هەڵدێرە، خەڵکی ناوچەکە ڕوو لە خراپە کاریی دەکەن و بەرو پاشا گەردانی دەڕون، بۆیە هەموو وو‌زەی خۆی خستە گەڕ بۆ کۆکردنەوەی ئەو خەڵکەو فێرکردنەوەی دینداری و ئامادە کردنەوەیان بۆ کۆشش وجیهاد تا ناوچەکە لەو خەڵکە گەندەڵ و خراپەکارانە پاک بکاتەوە، تا سەر لە نوێ دینداری لە دڵو دەرونی خەڵکیدا چەکەرە بکات و بگةڕێنەوە لای خوای خۆیان تا دەسەڵاتێکی داد پەروەرانە دابمەزرێنێت.. توانی کۆشش و جیهادێکی زۆر بکات تا ئەو جێگایانە بخاتەوه ژێر فەرمانڕەوایی خۆی. هەرچەندە وا باس دەکەن کە شۆڕشی بەدرخان شۆڕشێکی نەتەوەیی بووە، بەڵام لە ڕاستیدا وا نەبووە ئەوەی کە ئەم وو‌تەی ووتوە یەکێک لە کوڕەزاکانی خۆی کە ناوی جەلادەتی بەدرخانە، کە لەو سەردەمەدا نەژیاوە خۆی لەسەردەمی ناسیۆنالیزمیدا لەدایک بووە بۆيه دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو بارە نەتەوایەتەیه.
برونس دەڵێت : بزوتنەوەی بەدرخان بە هیچ شێوەیەک ناسۆنالیستی نەبووە بەڵکو بزوتنەوەیەکی ئیسلامی چاکسازیی بووە لە ناوچەکەدا کە دژی دەسەڵاتدارانی عوسمانی ئەنجامی داوه.
ئەومان لە بیر نەچێت که بەدرخان وەک محمد علی پاشای میسرو داود پاشای مەملوکی کە حاکمی عێراق دەیویست دەسەڵاتێکی سەربەخۆی هەبێت، نەک لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستی بەڵکو لەسەر بنەمای دادی ئيسلام، خۆ دادود پاشا مەملوکی خۆی تورک بوو بەڵام حاکمی ئيداری عێراق بوو ! ناکرێت بڵێين عێراق لەسەر بنەمای عەربچێتی جیا بووەوە!
ئەم هۆکارانە بوونە هۆی ئەوەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەدرخان ئەستێرەی لە ئاسماندا بەرز بێتەوە وە هەموو هۆکارێکی ماددی و ئیمانی گرتبووە بەر بۆ سەرکەوتن، نە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بهێڵێتەوە بەڵکو چەک و جبەخانەی باشی دروست کرد سوپای بە هێزی پێک هێناو برەوی بە زانست داو دینداریی لە ناو خەڵکیدا بڵاو کردوە تا دەسەڵاتێکی سەربەخۆی دروست کات ڕەحمەتی خوای لێبێت.
جەنگی نێوان ئاشوری ئيمارەت ی بۆتان
ئاشوریەکان لە ناوچەی هەکاری لەگەڵ نەستوریەکان و کلدانیەکان و یەزیدیەکان نیشتەجێ بوون، بە درێژایی مێژوو ئەم ميللةتانە لەگەڵ کورد پەیوەندی باشیان هەبوو ئەمانيش‌ لە ناوچەکەدا نیمچە سەربەخۆیەکیان هەبوو خۆیان دەسەڵاتیان بەڕێوە دەبرد که دەسەڵاتی عوسمانی‌ پێی دابوون، دەسەڵاتێکی تیوکراسیان هەبوو، واتا پیاوە ئاینیەکانیان فەرمانڕەوایيان، لەسەروی ئەوانە کە فەرمانڕەوایی دەکران کەسێک بوو به ‌ناوی مارشەمعون کە بە مليک ناسراو بوو.
لەسەرەتایی سەدەی نۆزدەدا ململانەی نێوان ڕوسیاو بەریتانیا له ناوچەکەدا گةیشتبوە ڕادەیەک کە هەردوولا بە تەواوەتی لە دەوڵەتی عوسمانیدا کایەی خۆیان دەکرد ڕوسەکان لە ڕێگایی ئەرمەنیەکانەوەو‌ بەریتانیا لە ڕێگایی ئاشوری و یەزید‌یەکانەوە.
ڕوسیا توانی چەند جیگایەک لە دەو‌ڵەتی عوسمانی لە ناوچەکانی ئازربیجان و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بخاتە ژێر ڕکێفیی خۆیەوە ! بەمە ترس لە بەریتانیا نیشت کە هیندستانی داگیر کردبوو بۆ ئەوەی نفوزی خۆی لەو‌ێ لەدەست نەدات دەوڵەتی عوسمانی هان ئەدا کە یەکێتی خاکی خۆی بپارێزێت، کە ڕوسیا ویستی بێته ناوچەکانی هاکاری دەسەڵاتی عوسمانی بە هەلی زانی بەناوی پاراستنی خاکی خۆی هێرش بکاتە سەر ناوچەکانی هەکاری و ئامێدی و ناوچەکانی دوەروبەری کە بە ئيمارەتی بادینان ناسرابوو سوپای عوسمانی بە سەرۆکایەتی محمدپاشا بیرقدار کەوته ‌ڕێ تا ناوچەی بادینان بگريت کە زانرا سوپای عوسمانی بەرو ئامێدی کەوتۆته ‌ڕێ ئەمیر ئیسماعیل کە میری ئامێدی بوو دوای کرد لە عەشیارەکانی ئەو ناوچەيه سوپایەکی بۆ ئامادە بکەن، هەروەها میر بەدرخان و میر نورو‌للە بەگی هەکاری دوایان کرد لە مارشەمعون کە سەر بە ئيمارەتی میرانی هەکاری بوو‌ یارمەتی میر ئیسماعیل بدات چونکە مار شەمعون لە ژێر دەسەڵاتی قەڵەم ڕەوی میری هەکاریدا بوو کە دەبێت سوپای ئاشوری دژی عوسمانیەکان ئامادە بکات، بەڵام مارشەمعون کە کاریگەری کونسوڵیەتی بەریتانیا لەسەر بوو خۆشی کەسێکی ئاینی نەسرانی بوو، ئەمریکاش چەند قوتابخانەیەکی ئۆرتۆدکسی کردبووە هاوکاری تەواوی لە ڕۆژئاوا وەردەگرت پەیوەندی بە بەریتانیاوە بوو، داواکەی میر بەدرخان ونورەللەبةگی ڕەت کردوە بەدەمیانەوە نەچوو، لەساڵی (1841) ز بە ئاشکرا دوای لە حوکمەتی بەریتانیا کرد کە پشتگیری بکات و یارمەتی بدات..
بۆ ماوەیەک ڕوسیا لەو ناوچا‌نةدا دوورکەوتەوە، هێمنیەک لەو لایەنەوە پارێزراو بوو لە بەر ئەوەی ڕوسیا زیاتر دەیویست لە هیندستانەوە نفوزی بەریتانیا لاواز بکات.
مارشەمعونی نەسرانی که لە ولایەتی موسڵەوە پشتگیريی دەکراو له ‌لایەن ئەمریکاو بەریتانیاوە بۆ جەنگ دژی کوردەکان ئاماده دەکرا.. ئيمارەتی هەکاری‌ وویستیان ‌چەند جارێک پەیوەندی نێوان مارشەمعون لەگەڵ خۆیاندا ئاسایی بکەنەوە، بەڵام مارشەمعون نةک ڕازی نەبوو، هێرشی کرده سةر کورد.. لە ساڵی (1841-1843)ز چەند جار هێرشی کردە سەر ناوچەکانی هەکاری و چەندها خەڵکی لە ناوچەکە کوشت و هةزارانی دەربەدەر کرد ! لە سەرەتای ساڵی (1843)ز ئەمیری هەکاری دوای دانیشتنی لەگەڵ مارشەمعون کرد لەسەر ئەوەی تا کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن و واز لە دژایەتی یەکتری بهێنن..
بادجر یاريده دەری کونسوڵی بەریتانیا ئامادە بوو، لە کاتی هاتنی نوێنةر‌ی میری هەکاری برازایەکی مارشەمعون ووتی : خاوەنی خۆمان و ووڵاتمان ئەم پیاوەیە (ئاماژه بۆ بادجر دەکات) کە یاريده دەری کونسوڵی بەریتانیايه.
کە میری هەکاری لەوە نائومێد دەبێت کە مارشەمعون مل بۆ ئاشتی بدات، داوا لە میر بەدرخان دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ یەکاڵا کردنەوەی ئەو کێشەیە.
بەڵام پێش وەخت مارشەمعون پەلاماری قەڵایەکی کوردەکانی دابوو، کە بۆ ماوەی چەند مانگێک بوو گەمارۆی دابوون، خەريکبوو لەبرساندا دەمردن.. مێژوو نوسان دەڵێن ناردنی نێراوی میری هەکاری بۆلای مارشەمعون لەبەر ئەو کێشەیە بوو کە واز لەو خەڵکانە بهێنێت کە لەو قەڵایەدا گەمارۆی داون،بەڵام دیار بوو هەوڵەکە بێ سود بوو ناچار میر بەدرخان کەسێکی لە پیاوانی خۆی نارد کە سوپاسالاری بەدرخان بوو کەسێکی جوامێرو ئازاو چاو نەترس بوو ناوی زینەڵ بەگ بوو، بەدرخان سوپایەکی بۆ ئامادەکرد لە (26000)کەس بۆ ئاقڵ کردنی مار شەمعون ! مێژوونوسان دەڵێن سوپایەکی ئازاو دلێرو چاو نەترس بوون، کە کەوتنە ڕێ بەریتانیا دوای لە والی موسڵ کرد کە ناوی محمەد پاشای کریتلی بوو یارمەتی مارشەمعون بدات، والی زانی کە یارمەتی دانی مارشەمعون دەسەڵاتی ئەمیش لاواز دەکات، بۆیە بە گوێی کونسڵی نەکرد، پاشان داوایان لە ئەفسەرێکی سیخوڕی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا کرد کە ناوی شیل بوو تا داوا لە ئێران بکات کە داوا له میر بەدرخان بکات مارشەمعون لە ناو نەبات.
سوپای میر بەدرخان ڕەحمەتی خوای لێبێت توانی سوپای مارشەمعون تێک پێک بشکێنێت، مارشەمعون ڕایکرد بۆ موسڵ، لای‌ کونسوڵی بەریتانیا له موسڵ خۆی حەشاردا.
ڕوداوەکانی دوای جەنگ
جەنگ‌ کۆتایی هات، بەڵام بووە هۆکاری ئەوەی کە بەریتانیا و فەرنساو ئەمریکا بکەونە پيلان گێڕان لە ئيمارەتی بەدرخان ئيتر وايان بڵاو کردوە کە گوایە (60000)کەسی ئاشوری لەو جەنگەدا بەدەستی موسڵمانان کورد کوژراون ! ئەمە لە ڕاستیەوە زۆر دوورە چونکە ئەوەی له ‌شەرکەدا کوژراو بریندار بوو به موسڵمان و ئاشوریەوه نەدەگیشتە (1000) کەس.. ئيستا وەک دکتۆر عوسمان عەلی لە کتێبە نایابەکەی خۆیدا (دراسات في الحرکة الکوردية المعاصرة) ئاماژەی بۆ کردوە کۆمەڵێک دیکۆمێنتی بەریتانیايی بڵاوه نيشان دةدات کە هەموو بریندارو مردوەکانی ئاشوری تەنها (500) کەس بوون.
بەڵام بۆ جوڵاندانی هەست و سۆزی خەڵکی وا بڵاو کرایەوە کە کوشتارێکی زۆر لە ئاشوریەکان کراوە تا هەموو شەقامی ئەورپایان جوڵاندو‌ تين و قرسايیان خستە سەر دەسەڵاتی عوسمانی بۆ ئەوەی جەنگەکە ڕابگریت و هێڕش بکاتە سەر ئيمارەتی بۆتانی میر بەدرخان.
وە لەهەمان کاتدا عوسمانیەکان زۆریان پێخۆش بوو کە شەر لە نێوانی ئاشوریەکان و کوردەکان بەردوام بێت تا هەردولایان لاواز ببن و گۆڕەپانەکە بۆ خۆیان بمینێتەوە. بەریتانیاش حەزی بەو سەربەخۆیەی میر بەدرخانی نەدەکرد چونکە ڕايگەیاندبوو کە ئيمارەتی بۆتان ئيمارەتێکی سەربەخۆیەو‌ تەنانەت پارەی تایبەت بە دەوڵەتی خوی دروست کردبوو، ئابوریەکی زۆر باشیشی هەبوو، دوەڵەتی بەریتانیا نەيدەویست ئەزمونی محمدعلی پاشا لە ناوچەکەدا دوبارە بێتەوە، دەیویست دەسەڵاتی عوسمانی له بةرامبةر ڕوسيادا زیاتر بکات بۆیە زۆر قورسایی خستە سەر عوسمانیەکان کە پەلاماری میر بەدرخان بدەن.
ئەوەی کە جێگای تێڕامانە بەدرخان ڕەحمەتی خوای لێبێت خەڵکی ووڵاتەکەی زۆر لەسەر جیهاد پەروەردە کردبوو بۆیە ئامادەی هەموو ڕوبەڕوو بوونةوةیەکی کردبوون.. که سەر لەنوێ مار شەمعونیان هاندرایەوە بۆ ئەوەی کە جەنگ دژی بەدرخان بکات، چەند جارێک خۆی کۆکردوە بەڵام بێ سود بوو، بەدرخان سەرکەوتن بەدوای سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا، زانایانی ئيسلام له ووڵاتی بەدرخان خەڵکیان بۆ جیهاد هان ئەدا..
ڕاگەیاندنەکانی ئەوروپا بەردوام لە هەوڵی ئەودا بوون سومعەی کورد بشێوێنن بە تایبەتی کەسایەتی میر بەدرخان، دەیانووت میر بەدرخان قەسابخانەی بۆ ئاشوریەکان دانا‌وە، ڕۆژانە بە هەزاران کەس لە ئاشوریەکان قاتوقڕ دەکات..
هۆکارێکی تر کە بۆ ئيمارەتی بەدرخان کوشندە بوو، ئەوه بوو بەدرخان شارەزایی لە سیاسەتی دەروەی ووڵاتانی ئەوروپا نەبوو، بۆیە جارێک لە یەکێک لە پیاوانی خۆ ‌پرسی فەرنسا بە هێزە یان بەریتانیا ؟! لە ڕووی هەواڵگری و دەزگاکانی زۆر لاواز بوو.. له ‌ناکاوێکدا نەخۆشی ڕویکردە سوپای بەدرخان و زۆربەی سوپاکەی بە نەخۆشی تیاچون !
جێگای سەرنجە که ئەو هەموو دەسکەوت و سەرمایە زۆرە وای کرد لەم دەوڵەت(ئیمارەتی)بۆتانەدا ماڵە هەژارێک بەدی نەدکرا !
هێڕشی عوسمانی بۆ سەر ئيمارەتی بۆتان
هەروەک ئاماژەمان پێدا هەموو ئەوروپا چاویان لەسەر ئيمارەتی بەدر خان بوو، پڕوپاگەندەیان بڵاو کردەوە کە کوشتارێکی زۆر ‌ لە ئاشوریەکان کراوه، نوێنەرانی ئەوروپا دوایان کرد لە سولتانی عوسمانی کرد کە ئەو کارا‌نەی میر بەدرخان ڕابگرێت، هانيان دا بچێتە ناو ئيمارەتی بۆتان عوسمانیەکانيش ئەم هەلەیان قۆستەوه و‌ بۆ لێدانی میر بەدرخان داوای چەک و هێزیان لە ئەوروپا کرد، ئەوروپا هەموو ئوسطولە گەو‌رەکانی خۆیان بۆ دەریاکانی عوسمانی بۆ یارمەتیدانی ئةوان و لە ناو بردنی میر بەدرخان بەڕێ کرد.
کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی بەدرخان
به ڕةسمی لە (27\10\1846) ز داوا لە سولتانی عوسمانی کرا کە هێڕش بکاتە سەر میر بەدرخان، ميريش توانی (60000)سەرباز بۆ ئەو جەنگە بەسەرکردایەتی خۆی ئامادە بکات.. بەڵام که عوسمانیەکان زانيان لە تونیاندا نيە بەرانبەر سوپای بەدرخان ڕابوەستن، جەنگەکایان بۆ ساڵی دواتر دواخست.
هەرچەندە مێژوونوسان دەڵێن ئەمە‌ تاکتیکی نێوان بەدرخان و سوڵتانی عوسمانی بوو تا جەنگ لەگەڵ یەکتری نەکەن بۆیە جەنگەکە لەڕێگای ناظم ئەفەندییەوە دواخرا کە یەکێک بوو لە گەورە پیاوانی عوسمانی و‌ عوسمانیەکانيش میر بەدرخانیان زۆر خۆش دەویست.
بەڵام ئەوروپا بە گشتی زۆر تين و قورسایی خستبوە سەر دوەڵەتی عوسمانی بۆیە لە بەهاری (1847) سوڵتانی عوسمانی داوای لە بەدرخان کرد بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان بچێت بۆ ئەستەنبوڵ، بەڵام بەدرخان ڕازی نەبوو..ئەمەش بووە سەرەتای جەنگێکی کاریگەر لە نێوان ئیمارەتی بۆتان و سوڵتانی عوسمانی، سوڵتان لەشکرێکی زۆری بە فەرماندەیێتی عوسمان پاشا بۆ سەر ئیمارەت بەرِێ کرد، عوسمان پاشا فەرماندەیەکی بەتوانای ئەنادۆڵی بوو، خۆی سەرکردیەتی سوپاکەی کرد بە چاودێری کونسوڵەکانی ئەوروپا دژی بەدرخان.. لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بردە سەر کوردستان لە باکور وباشور لە ڕێگای ئاشوریەکان، هەروەها لە ڕۆژ هەڵاتەوە.. بەدرخان توانی بە سوپایةک به سەرکردایەتی برازایەکی خۆی کە ناوی ئەمیر یەزادان شیر بوو زیانێکی زۆر لە سوپای عوسمانی بدات لە ئەرزڕۆم، پاشان خۆی که لە نزیک جزیرەی ئیبنو عومەر بۆ پاراستنی کوردستان سەرکردایەتی سوپایەکی دەکرد بۆ ماوەی چەند مانگێک شةر توولی کيشا، عوسمانیەکان بە هیچ شێوەیەک نەیان توانی هیچ پێشڕەویەک بکەن. بەڵام بەداخەوە لە ماوەدا نەخۆشی سیل و کۆلێرا بە ناو سوپای بەدرخاندا بڵاو بووه وە، کە بە هەزاران لە سوپاکەی مردن، ئينجا داوایان لێکرد کە خۆی بدات بەدەستەوەو بێ خەم بێت لەوەی بێ ڕێزی بەرامبەر بکرێت، بەردخان خۆی دا بە دەستەوە، وەک مێژوو نوسی تورکی لوطفی ئەفندی دەڵێت : کە بەدرخان خۆی بە دەستەوە دا، عوسمان پاشا پەیمانەکەی خۆی بردە سەر و زۆر ڕێزی لێگرت و خۆی و خێزانەکانی و (200) پیاوی نێردارن بۆ لای سوڵتان، که زۆر ڕێزی لێگرتن.. دوایی ناردنی بۆ دوورگەی قوبرص..
لە ساڵی (1856)ز لە دوورگەی قوبرص ئینگلیز و یۆنانانیەکان بە ئەمری کڵێسا بڕیاریاندا کە میر بەدرخان بکوژن، بەڵام ئەم توانی بەسەریاندا سەربکەوێت بةوەی توانی دەست بەسةر یاخی بووان لە دەسەڵاتی عوسمانیدا بگرێتەوەو خۆی فەرمانڕەوای قوبرص بکات کە ئەم هەواڵە چووە وڵاتی عوسمانیەکان سوڵتان خەڵافەت ناوی میری میرانی لە بەدرخان نا !
ساڵی (1866)ز ڕێگە به بةدرخان درا کە بە ئازادی تەواو‌ هاتوچۆ بکات، بۆیە گەڕایەوە بۆ دیمەشق لەوێ سەر لەنوێ خەڵکی فێری دینداری و جیهاد ‌کردوە، تاساڵی (1870)ز لە دیمەشق وەفاتی کرد ڕەحمەتی خوای لێبێت لە تەنیشت باوکە گەورەمان سەڵاحەدینی ئەیوبی لە مةرقەدەکەی ئەودا نێژرا..
ئەم کەڵە پیاوە حەقە ناوی بە ئاوی ئاڵتون بنوسڕێتەوە بەڵام وةک عەلمانیانی کورد ناوێرن ڕاستيەکانی وەک خۆی بڵێن، ئیسلامیەکانیش که نازانن به بەدرخان ودەسەڵاتی بۆتان سەرنج ڕاکێشن پەنادەبەنە بەر مێژووی تاڵیبانێکی دوور.. ئيمارەتێکی تاڵیبانی ئەفغانستان دەکەنە نموونەی پێشەنگ کە لاسایی بکەنەوە لە کاتێکدا ئیمارەتی بۆتان بە دەوڵەتی پێشکەوتووی ئەو سەردەمە دەژمێررێت.. چونکە ئەوەندە کاریگەری بەدرخانیان لەسەر نیە !
هیوادارم توانیبێتم بەم چەند لاپەڕەیە سەرنجی ئێوەی خوێنەرم بو ئەو ئيمارەتە گەورەیە ڕکێشابن کە جێگای شانازی موسڵمانان بووە، که بەدەستی سەڵیبیەکان و نۆکەران تياچووە..
ئەمه ‌ئەو بەدرخانە مەزنەیە کە میژوونوسان دەڵێن سەڵاحەدینی سەدەی نۆزدەبووه..
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 15,257 gånger
HashTag
Källor
Länkade objekt: 4
Grupp: Artiklar
Dokumenttyp: Språk
Princedom: Soran
Provins: Turkiet
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 86%
86%
Tillagt av ( سەریاس ئەحمەد ) på 22-09-2015
Denna post nyligen uppdaterats med ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) om : 19-01-2017
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 15,257 gånger
Attached files - Version
Typ Version Editor Namn
Foto fil 1.0.123 KB 22-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 522,755
Bilder 105,758
Böcker 19,696
Relaterade filer 98,586
Video 1,419
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Folders
Bibliotek - Bok - Religion och ateism Bibliotek - Bok - Kurdfrågan Bibliotek - Dialekt - Svenska Bibliotek - Provins - Utanför Bibliotek - Publication Type - Bibliotek - PDF - Nej Bibliotek - PDF - Ja Artiklar - Bok - Artiklar och intervjuer Artiklar - Bok - Social Artiklar - Bok - Barn

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.672 sekund(er)!