ناو: ئەحمەد
نازناو: دکتۆر شۆ
ناوی باوک: شوکری
ساڵی لەدایکبوون: 1910
ساڵی کۆچی دوایی: 1989
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئەحمەد شوکری لە ساڵی 1910 لە شاری سلێمانی دا هاتۆتە دنیاوە، هەر لە تەمەنی لاوی و گەنجیەوە کەڵکەڵەی هۆنراوە و ئەدەبیات دەکەوێتە سەری و دەست پێ دەکات. لە تەمەنی گەنجیەوە دەچێتە شاری بەغدا و لەوێ خەریک دەبێت بە ئیشی پیتچنین و تایپکردنی ڕێزمان و ڕێنووسی وشەی کوردی.
دوابەدوای ئەمەوە، بەهرەی هۆنراوە نووسین چەکەرە دەکات و دەست دەکات بە هۆنراوە هۆنینووە، هەر لە سەرەتاوە هۆنراوەی بیری نەتەوەیی و هۆشیاری لە سەریا گەڵاڵە دەبن و دەکەوێتە کار و چالاکی کردن و بەبێ ترس و هیچ گرفتێک هۆنراوە دەنووسێت و هەر بەزوویی ناوی دەچێتە ڕیزی شاعیرانی سەردەمی خۆی و جێگە و پێگەیەک بۆ خۆی دەستنیشان دەکات.
لەو کاتەی دەچێتە بەغدا، ئاشنا دەبێت بە شاعیری گەورە حاجی تۆفیق ناسراو بە پیرەمێرد، بۆ ماوەیەک لەوێ پێکەوە دەبن و دواتر پێکەوە دەگەڕێنەوە شاری سلێمانی، بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەی ژین و ژیاندا ئیش و کار بکات و دایمەزرێنێت. پاشان وەک برینپێچ لە فەرمانگەی تەندرووستی سلێمانی، دا دەمەزرێت و ناو و ناوبانگی زیاتر دەناسرێت، هەروەها لەمە بە دواوە نازناوی (دکتۆر شۆ)ی بە سەردا بڕا.
لە چلەکانی سەدەی پێشوودا، لەپاڵ ئەم کارانەیدا، لەتەک چەند کۆمەڵە و ڕێکخراوێکی کوردی کار دەکات بە هیوای خزمەتکردنی بزووتنەوەی کوردایەتی، تووشی دەربەدەری و زیندانی دەبێت.
کۆمەڵێک بەرهەمی زۆری هەیە لە بواری چیرۆک و هۆنراوەدا و وە هەروەها لە چەندین کۆڕی تایبەتیدا بە بەرهەمەکانی بەشداری کردووە و پێشوازی گەرمیان لێ کراوە. شاعیر ئاشنایی لەتەک زۆربەی شاعیرانی زەمەن و هاوسەردەمی خۆی هەبووە و پەیوەندی توند و تۆڵی هەبووە لەتەکیاندا و وە هەروەها بەهرەی وێنە و جواننووسی هەبووە.
دواجار لە ساڵی (1989)دا و لە تەمەنی (79) ساڵی دا کۆچی دوایی کردووە و بە خاکیان سپاردوە.
دکتۆر شۆ وەک باس دەکرێت، یەکەم کەس بووە کە وشەی زانکۆی خستووەتە فەرهەنگی کوردییەوە.[1]
$چەند نموونەیەک لە هۆنراوەکانی-ئەحمەد شوکری شاعیر$
=KTML_Bold=سروشتی کوردستان=KTML_End=
بڕۆ بۆ سەیری دەر و دەشت و چیاکەی کوردستان
ببینە ڕەنگی شیرینی، سەراپای پاکی کوردستان
خواوەندی جیهان کاتێ کە بنچینەی زەوی دانا
تایبەتی بۆی درووست کردوین، خاکی کوردستان
دەرو دەشتی بە جۆری فەرشی ڕەنگاو ڕەنگ پۆشیوە
لە دوورۆ ئاو لە چاو دێنێ، سەرنجی خاکی کوردستان
تەماشاکەن لە گوڵزاری، بەهاری چەندە شیرینە
لە تاریفی ئەم و ئەو من بە دوورە خاکی کوردستان
گوڵاڵەی سوور و ئاڵ و مۆر و ماوی وا بە یەکدا چوون
سەرم سوڕماوە چی بێژم، بەرامبەر خاکی کوردستان
چە جێگایەک ئەوەندەی ئەم وڵاتە خۆش و دڵگیرە
با بیڵێن پێم بزانم، کوێیە، وێنەی خاکی کوردستان
کەلاوەی باوک و باپیرمان، بە کێوو هەردەوە ماوە
بە کۆمەڵ با بکەین ئاوا، کەلاوەی خاکی کوردستان
هەموو لا تێبکۆشین بۆ، کوڕ و کچ نانە بەر خوێندن
هەتا ئاواوە بێتۆ دەوڵەمەند بێ، خاکی کوردستان
نەزانین جا وەکو گودەینە بەرشەق ئەم سەرو ئەو سەر
لە تاریکی با ڕزگار بێ، گەل و خاکی کوردستان
فرۆ کەوتوپو (دەنگ ئاور) چرای ڕوناک و نورانی
بە زانین هاتە بەرهەم، وا ئەگاتە خاکی کوردستان
وەرن ئێمەیش بسووڕێین و لە دووی زانین بین زانا
بە عیلم و مەعریفەت، ڕوناکی کەینۆ خاکی کوردستان
نەگیراوە نەبەستراوە، شەقامی کردەوە و زانین
با یەکسەر تێبکۆشین، نێرو مێ بۆ خاکی کوردستان
نەوە و ڕۆڵەی خۆمان ئنجا بنێرین بۆ قوتابخانە
بە جارێ پێشکوتو بێ، ڕێز و خاکی کوردستان
لە ڕێی سەرکەوتنی، ئەم نیشتمانە پاک و ڕەنگینە
خەبات چەندە بکەین هێشتا هەر کەمە بۆ خاکی کوردستان
بە کۆمەڵ (شوکری) یەزدان کەن دەسادەی کۆمەڵی کوردان
لە پێناوی نیشتمان و، گەلی سەربەرزی کوردستان.
٭٭٭٭٭
=KTML_Bold=خاکی کوردستان=KTML_End=
کوشتن و بڕین یاخۆ سێدارە
کورد لێی سڵ ناکا، ئاشکرا دیارە
مافی خۆی ئەوێ چی لادێ و شارە
ئەی سێنێتەوە، ڕۆڵەی بە کارە
خاکی کوردسان پاک و تەمیزە
لای ئەوەی دیارە، کوردە عەزیزە
دەستی یەک بگرین هەموو بە ڕیزە
ئیستعمار دەرکەین، با بە نەقیزە
ئەو کوردەی کە وا دیل و ئەسیرە
دەس لە کەلەپچە و پێیا زنجیرە
لە دڵ دەرناچێ ئەمەی لە بیرە
حەقی ئەکاتۆ، لاوانی ژیرە.
٭٭٭٭٭
=KTML_Bold=کوردە یەک بگرن=KTML_End=
گەلێ یەک نەگرێ کردەی ناپاکە
هەڵی ئەدێرێ ، لە ڕێگەی چاکە
نەکەن بخڵەتێن ، بە وتەی بێگانە
ئەو بۆ سودی خۆی تۆی ئەوێ کاکە
بە چەرمەسەرە و عەزییەت و ئازار
خەریکە نەمان هێڵێ ئیستیعمار
بەم ئێش و دەردە قاڵ ئەبین ئێمە
قوڕیان بەسەر بێ ئەکەونە ژێر بار
کوردە دەوری تۆ لەهەر چوارلاوە
وەها تەنراوە ، ڕێت لێ بڕاوە
مەمێ نەرەوە هەروا بەم جۆرە
ڕاپەڕە و ئازا ، زوو بێرە ناوە
وتەی بێگانە بە کورد عەبەسە
نابێ تەفرە خۆین بەدرۆ و دەلەسە
بۆ قازانجی خۆی ئەمان لاوێنێ
دڵنیا نەبن ، بە قسەی هیچ بەسە.