بۆ: ڕای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار و ڕاگەیاندنەکان
کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ دڵخۆشکەر نەبوو چونکە داواکاری ئێمەی خوێندکاران بۆ زیادکردنی وانەی عبور بوو بەڵام بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی لەئەجێندای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت جەنابی وەزیر ئیمزای لەسەر کردبوو بەڵام سەرۆکی زانکۆکان لەگەڵ ئەوەی پێش کۆبونەوە بەڵێنیان دابوو دەنگی بەڵێ بدەن لەبەرژەوەندی خوێندکاران بەڵام بەداخەوە لەساتی دەستپێکردنی کۆبونەوەکە پاشگەزبونەوە دژی بەرژەوەندی خوێندکاران وەستانەوە ئێمە داوا لەسەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکەین وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاسپێرن بەهاوشێوەی بەغدا بڕیارێکی گرینگ لەبەرژەوەندی خوێندکاران دەربکات،
چونکە لەبەغدای پایتەختی عێراق بڕیارێکی گرینگ لەبەژەوەندی خوێندکاران دەرچووە بەپاساوی خراپی بارودۆخی ئەمنی بەڵام لێرە دوو قەیرانە ئەویش ئەمنی و دارایی لەبەرئەوە داواکارین هەرچی زووتر بێنە سەر خەت بڕیارێکی گرینگ لەبەرژەوەندی خوێندکاران بدرێت چونکە خوێندکاران بارودۆخی کوردستانیان لەبەرچاو گرتووە تەنیا پەنایان بۆ بەرزکردنەوەی یاداشتنامە و لەڕێگای تایبەتەوە پەیاممان گەیاندە نوسینگەی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی بەڵام لەوێش وەڵامێکمان وەرنەگرت لەبەر ئەوە داواکارین جارێکی تر پێداچوونەوە بەم بڕیارەی وەزارەتدا بکرێت،.
لەبەرئەوە ئێمە سبەی دەست بەخۆپیشاندان دەکەینەوە تا ئەوکاتەی وەڵامێکی گونجاو وەردەگرین دەست لەخۆپیشاندان هەڵناگرین چونکە پێشتر پەیاممان بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان ناردووە کە ئێمە داوای زیادکردنی وانەی عبور دەکەین هەروەها پێدانی دە نمرەی بڕیار
دیاری محەمەد
نوێنەری خوێندکارە کەوتووەکان
26-10-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,290 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !