ساڵی 1982 لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان لەدایک بووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوودا لە #زانکۆی سەڵاحەدین# وەرگرتووە، لەنێوان کۆنگرەی دوو تا سێی یەکییەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سکرتێری ئەو ڕێکخراوە و سەرنووسەری گۆڤاری لاوان بووە، لە ساڵی 2003 تا 2007 وەک مامۆستا لە #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێم کاری کردووە، پەرتووکی بارودۆخی سیاسی کوردستانی بە هاوبەشی لەگەڵ دوو وەرگێڕی دیکە لە ساڵی 2005 لەلایەن دەزگای موکریانییەوە چاپکراوە، پەرتووکی ڕۆشنبیر کێیە چارەنووسی چییە ی لە ساڵی 2007 لەلایەن دەزگای وەرگێڕانەوە چاپکراوە، کە وەرگێڕاوی کۆمەڵە وتارێکە لەمەر ڕۆشنبیر و ڕۆشنبیریییەوە، دەیان وتار و لێکۆڵینەوەی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەرەکان دا بڵاو کردووەتەوە، لە ساڵی 2007 ەوە لە سوید نیشتەجێیە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,591 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !