بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بووە لە ڕۆژی دروستبونیەوە.
لە کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە کانونی یەکەمی (2013)، جەختمان لەم پەیامە کردەوەو بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، لە ناویاندا هێزی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکانمان کردە یەکێک لە پرەنسیپە بنچینەییەکانی بەرنامەی سیاسی گۆڕان.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەو ڕاستییە دەکەینەوە کە نابێت هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی هێزی چەکداری هەبێت و نابێت هێزە چەکدارەکان لە ململانێی سیاسیدا بەکاربهێنرێن. بەڵکو دەبێت هەموو ئەو هێزانەی ئێستا، کە بەشێکیان سەر بە حزبە سیاسییەکانی کوردستانن، بکرێنە هێزی نیشتیمانی بێلایەن و تەنیا ئەرک و بەرپرسیارێتیان پاراستنی خاکی کوردستان و سەروسامان و کەرامەتی هاوڵاتیان بێت، نەک گوێڕایەڵی هیچ کەس و حیزب و لایەنێکی سیاسی. دەبێت خەباتی مەدەنی و سەروەری یاساو دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات مەنهەجی کاری سیاسی بێت لە هەرێمی کوردستان.
د. شۆڕش حاجی - وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
13-12-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,633 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !