ئاژانسی کوردپا: لە گوندی "ڕەوار"ی سەر بە شاری سەوڵاوا، گۆڕێک دۆزراوەتەوە کە ئێسک و پرووسکی هەشت کەسی تێدا بووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا.
هەواڵە بڵاوکراوەکان، باس لە دۆزینەوەی گۆڕێک لە نزیک گوندی ڕەوار سەر بە شاری سەوڵاوا دەکەن کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش لە ئێستا و هەشت ئێسکە پەیکەری تێدابووە کە دەگەڕێنەوە بۆ دەورانی چاخی ئاسن.
بە وتەی شوێنەوارناسان، لە ددانەکانی یەکێک لەو 8 کەسەدا کە تەمەنی لە نێوان 16 هەتا 20 ساڵان بووە، بەپیی بەڵگەکان نەخۆشینی "هایپوپلازی" کە تایبەت بە مینای ددانە، بەدی کراوە.
یەکێک لە هۆکارە ژینگەییەکان کە کارێگەریی هەیە لەسەر سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشینە، کەمبوونی دانەوێڵە لەسیستمی خۆراکدایە کە دەبێتە هۆی کەمبوونی ئامینۆئەسیدی چەوری پێویست، لە لەشی مرۆڤدا.
بە وتەی کارناسانی دێرینەناسی، لەو گۆڕەدا بەشێکی زۆر ددانی مرۆڤ دۆزراوەتەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تەندروستیی جیسمی و بارودۆخی خۆراک، خەڵکانی چاخی ئاسنی ناوچەی هەورامان نیشان دەدات.
شایانی باسە، لە چەند حەوتووی ڕابردووشدا، شوێنەوارناسان لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی دەورووبەری ڕووباری سیروان، چەند ئێسکێکی مرۆڤیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,858 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !