خەندان_رەڤەند گوهەرزی
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە دهۆک ڕایگەیاند، لە مانگی هەشتدا 12 کەس خنکاون کە دوانیان خوشک بوون.
رائیدی مافپەروەر بێوار عەبدوڵعەزیز، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک بە خەندانی ڕایگەیاند، لە مانگی هەشتی ئەم ساڵ 12 کەس لەئاودا خنکاون کە چوار لەوانە کچ بوون و دوانیان خۆشکی یەکتربوون ".
" لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 25ی ئابی 2016 لە سنووری پارێزگای دهۆک 32 کەس بە هۆی خنکانیان لە ناو ئاودا گیانیان لە دەستداوە ".
بەوتەی ڕائیدی مافپەروەر بێوار عەبدولعەزیز، لە کەمپی خانگی سەر بە قەزای سێمێل پێنج کەس بەهۆی خنکانیان گیانیان لە دەستداوە و سەرجەمیان ئاوارە و خەڵکی قەزای شەنگال_ن ".
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دهۆک ڕاشیگەیاند:" تیمەکانی بەرگری شارستانی لە گەڵێک شوێن لە سەر ڕووبارەکان هەن بەڵام ئێمە ناتوانین لە هەموو شوێنێک دانێین تەنیا ئەو ئەو ناوچانە نەبێت کە خەڵک سەردانی بۆ دەبەن لە بەر کەمی کارمەندەکانمان ".
- 25-08-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,684 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !