دواڕۆژ، نیگار حسێن
سەرۆکی دەستەی گشتی کاروباری مین لە کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەبڕی 200 هەزار یۆرۆ هاوکاری دەزگای گشتی مینیان کردوە.
محەمەد ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی گشتی کاروباری مین لە کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ساڵی پار بە بڕی زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار هاوکاری کراوین، بەڵام ئەمساڵ هاوکارییەکە زۆر کەمتر بووه و تائێستا بڕی 200 هەزار یۆرۆ لەلایەن چەند وڵاتێکی ئەوروپی دابینکراوە بۆ هەڵگرتنەوەی مین و ڕاهێنانی کارمەندان".
لەبارەی کێشەکانی هەڵگرتنەوەی مین، سەرۆکی دەستی کاروباری مین وتی "کۆنی کەلوپەلەکانی هەڵگرتنەوەی مین و نەبوونی بودجەی پێویست بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لە دیارترین کێشەکانی دەزگای مینە لە کوردستان".
لەبارەی ئه و ناوچانەی کە تائێستا پاکنەکراونەتەوە، محەمەد ئەحمەد وتی "تائێستا ڕوبەری 776 ملیۆن مەتر دووجا زەوی بە مین پیسکراوه و توانراوە ڕوبەری 282 ملیۆن مەتر دووجا پاکبکرێتەوه".
- 02-09-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,349 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !