لە دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا، دوو ڕووداوی هاتوچۆ لەهەولێر ڕوویان داوە و تێیدا چەند کەسێک بریندار بوون.
ڕائید هۆگر عەزیز گەڵاڵی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، دوو ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار کراون کە بە هۆیانەوە پیاوێکی بە ساڵاچوو، چەند کەسێکی دیکە بریندار بوون.
رونیشیکردەوە، ڕووداوی یەکەم دوێنێ لە گەڕەکی فەرمانبەران ڕووی داوە کە هاووڵاتییەکی بەتەمەن بە هۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە برینداربووە بووە و ئێستاش لە نەخۆشخانەیە و تەندروستیی جێگیرە.
بەوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ڕووداوی دووەمی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خانزاد ڕووی داوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "بی ئێم دەبلیو" وەرگەڕاوە و بەو هۆیەشەوە چەند کەسێک بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
- 13-09-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,258 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !