یاریزانی هێڵی ناوەندی تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراقە و لە دایکبووی شاری موسڵە و برای یاریزانی (هاواری مەلا محمەد)ە. تەمەنی 28 ساڵە. ئێستا یاریزانی یانەی (قوە جەوییە)ی عێراقە. لە یارییەکانی قۆناغی هەشتی جامی یانەکانی ئاسیا بەژدارە و لەم خولەدا خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەییە لە بەشداری کردن و گۆڵکردندا. لە ماوەی 8 ساڵدا واتە لە ساڵی 2009 تا 2016 لەگەڵ یانەکانی(هەولێر، نەفتی وەسەت و قوەجەوییە) بەشداری ئەم خولەی کردووە. خاوەنی 37 یاری و 8 گۆڵە، 3 کارتی زەرد، لە 28 یاری بەشێوەی سەرەکی یاری کردووە و لە 9 یاریشدا بە شێوەی یەدەگ بەشداری کردووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,776 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !