رەڤەند گوهەرزی
لەچوار ڕۆژی جەژندا لەپارێزگای دهۆک پێنج کەس گیانیانلەدەستداوه و 39ی تریش برینداربوون.
رائید ئازاد تەها، بەرپرسی بەشی پەیوەندیی و ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بەخەندان-ی وت "لەچوار ڕۆژەکەی جەژنی قۆرباندا لە 18 ڕووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانی لەدەستداوه و 39ی دیکە برینداربوون".
رووداوەکان بەشێکیان لەناو سەنتەری پارێزگای دهۆک، ئەوانی تریش لەقەزاکانی بەردەڕەش، زاخۆ، سێمێل و شێخان بووە.
لەنێو ئه و پێنج کەسەی گیانیانلەدسەتداوە یەکێکیان منداڵە و یەکێکیشیان پێشمەرگە بووە.
ئه و پێشمەرگەیە دووەم ڕۆژی جەژن لەپێکدادانی نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دێر گیانی لەدەستدا لەنزیک کومەڵگای مەهەتێ لەقەزای شێخان.
هاوکات تەنها لەچوارەم ڕۆژی جەژن لەسنووری پارێزگای سلێمانی 14 کەس گیانیان لەدەستدا، کە حەوتیان ئەندامی دوو خێزان بوون.
- 16-09-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,614 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !