دواڕۆژ، زریان محەمەد
فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا توانراوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس چارەسەریان بۆ بکرێت.
دکتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکانی بۆ دواڕۆژ ئاشکرا کرد و وتی "نەخۆشخانەکانمان لەپارێزگای سلێمانی و تیمەکانمان لەناوچە گەشتیاریەکان بەردەوام لەچاودێری چارەسەری نەخۆشدابوون و توانراوە له و چوار ڕۆژەدا هەشت هەزار و 851 نەخۆش چارەسەر بکەن".
وتیشی "233 منداڵ لەچوار ڕۆژی جەژندا لەدایکبوون کە 162 منداڵ بەسروشتی لەدایکبوون و 71 منداڵ بە نەشتەرگەری کە 130 یان کوڕ و 103 کچ بوون کە 40 منداڵیان بەڕەگەز عەرەب بوون".
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند "25 ڕوداوی گیانلەدەستدان هەبووە کە 13 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە بووە و 50% مردن لەسلێمانی بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوەیە".
ئاماژەی بەوەشدا لەم جەژنەدا کەمترین کێشەی دەواممان هەبووه و بەردەوام نەخۆشخانەکانمان کراوەبوون.
- 17-09-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,440 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !