دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە بەرارود بە دوو ساڵای ڕابردوو، ژمارەی بەساڵاچووان لە خانەی بەساڵاچووانی هەولێر، دوو هێندە زیادیکردووە.
کامەران تۆفیق بەڕێوەبەری خانەی بەساڵاچووانی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند"لە ساڵی 2004 ژمارەی بەساڵاچووان تەنیا 25 بەساڵاچوو بوون، بەڵام ئێستا ژمارەکە گەیشتۆتە 75 بەساڵاچوو، بەڵام لە خانەی بەساڵاچوو، لەو ڕێژەیە 20 کەسیان ئافرەتە و 33 کەسیشیان بەساڵاچووی پەککەوتەن، کە لەڕووی عەقڵی و جەستەییەوە ناتوانن هیچ هەنگاوێک بهاوێژن و تەنانەت ناتوانن خزمەتی خۆشیان پێناکرێت".
بەڕێوەبەری خانەی بەساڵاچووانی هەولێر، لەبارەی خزمەت و دابینکردنی پێداویستیەکانیان ئاماژەی بەوەشکرد"دوو ساڵە حکومەت وەک پێویست ناتوانێت هاوکاریمان بکات، بۆیە چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت پێداویستی ڕۆژانەی بەساڵاچووان دابیندەکەن، مانگانە بە بڕی سێ ملیۆن دینار ژمارەیەک کارمەندیان بۆ دامەزراندووین".
ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی جیهانی بەساڵاچووانە و ئەو یادە بەشێوەی جیاجیا لە زۆربەی وڵاتان دەکرێتەوە.
- 02-10-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,558 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !