نوچەنێت
لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تا ئێستا زیاتر لە 9 هەزار چەکدار و ئەندامانی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بە دیل گیراون و لە زیندانەکانی ئاسایش زیندانیکراون.
دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان 24ی ڕاگەیاندووە ”تا ئێستا زیاتر 9 هەزار گیراوی داعش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان زیندانی کراون و لێکۆڵینەوەیان لە گەڵدا دەکرێت”.
زێباری ڕونیشیکردۆتەوە کە دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەی لە گەڵ 450 لەو گیراوانەدا کردووە، بەڵام ئەو ژمارە زۆرەی گیراوان بۆ لێکۆڵینەوە پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر دادوەر و پڕۆسەی یاسایی هەیە، چونکە ئەوە مەسەلەیەکی یاساییە و ناکرێ تەنها تۆمەتیان ئاراستە بکرێت.
19-10-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,950 gånger