رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە 706 هەزار و 205 هێکتار زەوی لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین هەیە.
ماڵپەڕی فەرمی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر زمانی بەرپرسانی ئەمنی ڕژێمی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، کە لە زیاتر لە 706 هەزار هێکتار زەوی لە خاکی چوار پارێزگای کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، (ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ) مەترسی تەقینەوەی مین گیانی هاوڵاتیانی کوردی خستووەتە مەترسیەوە.
جیگای بیرهێنانەوەیە، کە لە ساڵی ڕابردوودا لە شارۆچکەی قەسری شیرین شەش کەس بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و 31 کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها بەگوێرەی ئامارەکان تەنها لە شارۆچکەی قەسری شیرین لە ساڵەکانی 2012 و 2013 و 2014دا 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و 208 کەسی دیکە بریندرابوون.
ساڵانە ڕیژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی پاشماوەی مینە بەجێ ماوەکانی شەڕی ڕژێمەکانی ئێران و عێراق، سەرەڕای ئەمەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێزە ئەمنیەکان و هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران لەبری پوچەڵکردنەوەی مەیدانی مینەکان، دووبارە دەستیان کردوەتەوە بە چاندنی مین لە ناوچەکانی سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان.
01-11-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,750 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !