- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو پارتەی دەستگیرکرد.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەردەم بنکەی پۆلیسی ناوچەی ڕەزیک (باغلار)ی شاری ئامەدی باکوری کوردستان ڕوویداو کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- کەجەکە بەتوندی ئیدانەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەو پەرلەمانتارانی ئەو پارتە دەکات و ڕایدەگەیەنێت کاتی قسەکردن تەواو بووەو ئەمڕۆ ڕۆژی ڕاپەڕین و بەرگریکردنە دژی ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن بوونی کورد بسڕنەوە.
- نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "کە دەسگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەو پەرلەمانتارەکانی بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە و ئاستی ناڕەزایەتییەکان دژی ئەو پێشلێکارییە بەرز دەکەینەوە ئەوکات چی دەبێت با ببێت.
- یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی زۆری خۆی پیشاندا لەبەرامبەر دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، داواشدەکات باڵیۆزانی یەکێتییەکە لە ئەنقەرە کۆببنەوە.
- گرتنی پەڕڵەمانتارانی هەدەپە ناڕەزایی زۆری ناوخۆیی و دەرەکیی لێکەوتەوە و هەمووان تورکیا بە هێرشکردنەسەر دیموکراسی تاوانباردەکەن.
- کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری(جەهەپە) کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لەتورکیا، لەکاردانەوەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە، ڕایگەیاند"ئەو کردەوانە تورکیا بەئاڕاستەیەکی مەترسیدار دەبات".
- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە ڕازی نەبوو کە وەڵامی پرسیارەکانی داواکاری گشتی بداتەوە و دەڵێت "پارتەکەی من بە دەنگی زیاتر لە 6 ملیۆن خەڵک هاتۆتە پەرلەمانەوە و لە ڕێگەی سیاسەتێکی دیموکراسیدا ڕێگریمان لەوە کرد کە تەنها پارتی داد و گەشەپێدان دەستوری نوێ دابڕێژێت".
- فرانک ڤاڵتەر شتاینمایر-ی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بانگهێشتی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی تورکیای لە بەرلین کرد بەئامانجی قسەکردن لەسەر دەستگیرکردنی و هاوسەرۆکانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی ئەو پارتە.
- بورجین ئونگۆرەن جێگری سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان – ئاکەپە- لەناوچەی کوجالی سەربەپارێزگای سەکاریای تورکیا کوژرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp