ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسڵامیی نیگەرانە بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکەکانی هەدەپە لە تورکیا وپێی وایە کە ئەم کارە دۆخی ئه و وڵاتە ئاڵۆز ئەکات وکاریگەری خراپی دەبێ لە سەر دۆخی ناوچەکە بە گشتی و ئۆمێدی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لاوازتر ئەکات.
دەخوازین بەپەلە هاوسەڕۆک و پەرلەمانتارانی هەدەپە ئازادبکرێن و کێشه و گرفتەکان بە دیالۆگ و ئاشتی چارەسەر بکرێن و هەدەپەش خۆ لە کاردانەوەیەک بپارێزن کە باردۆخەکە ئاڵۆزتر بکات و پێویستە پارتی دەسەڵاتدارو حکومەتی تورکیا ئەمرۆ لە هەموو کات زیاتر بیر لە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد بکەنەوە لە ولاتەکەیان و ئێمە دەخوازین باردۆخی ئه و وڵاتە ئارام بێ و هەموو پێکهاتەکانی برایانە پێکەوە بژین.
ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
04-11-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,674 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !