لە دایکبووی ساڵی 1966 ی شاری چەولیکی باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1978 ەوە کۆچی کردوە بۆ ئەڵمانیا، لە ساڵی 1992 ەوە بوە بە ئەندامی پارتی سەوزو لە ساڵی 2011 بۆ یەکەمجار وەک پەرلەمانتار لەسەر پارتەکەی هەڵبژێردراوە، دوای بەدەستهێنانی ژمارەیەکی زۆر دەنگیش، نازناوی شاژنی دەنگی پێ بەخشراوە.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ژنە کوردێکی خەڵکی باکووری کوردستان، دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتێکی ئەڵمانیاو نازناوی شاژنی دەنگەکانی پێدەبەخشرێت.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، ڕۆژی 23-11-2016، پەرلەمانتارانی ویلایەتی بادێن - ڤۆرتمبێرگی باشووری ئەڵمانیا، بە زۆرینەی دەنگ، موحتەرەم ئاراس، پەرلەمانتاری پارتی سەوزیان بە سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتەکەیان هەڵبژاردوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە توانیویەتی لەکۆی 143 دەنگی پەرلەمانتاران، 96 دەنگی بەڵێ بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەر 39 دەنگی نەخێرو 3 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەداوە.
بەوەش موحتەرەم ئاراس، وەک یەکەم ژن و هاوکات وەک یەکەم کەسی مسوڵمان لە مێژووی ئەڵمانیادا، بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەڵمانیا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,274 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !