...دواڕۆژ، هاوڕێ دوکانی
ئه و ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە زیانی جۆراوجۆری بە هاوڵاتیان گەیاندووە و قایمقامی دوکان-یش ڕایدەگەیەنێت، زیانە مادییەکانی سنورەکە بە دەیان ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.
ئاسۆ بکر، قایمقامی قەزای دوکان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "بەهۆی ئەو ڕەشەبا بەهێزەی کە چەند ڕۆژێکە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە، لە سنوری دوکان زیانی زۆری مادی کە مەزندەدەکرێت بەدەیان ملیۆن دینار بە هاوڵاتیان سنوورەکە گەیاندوە".
وتیشی "زیانەکان بریتین لە ڕوخانی خانوی پلاستیکی جوتیارانی پیرەمەگرون و گەوڕی بەخێوکردنی ئاژەڵ و مردنی زیاتر لە بیست سەر ئاژەڵ لە ناحیەی خەلەکان، ئەمە جگە لە بچڕانی هێڵەکانی کارەبای ناحیەی خەلەکان و خدران و دۆڵی جافایەتی و نزیکەی سەد گوندی سنورەکە".
قایمقامی دوکان ئەوەشی خستەڕوو، ناتوان بەهۆی قەیرانی داراییەوە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو قەرەبوی هاوڵاتیان بکەنەوە.
سەبارەت بە کوژانەوەی کارەبا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ناحیەی خەلەکان خدران و پیرەمەگرون عەلائەدین حەسەن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکان بە دواڕۆژی وت "بەهۆی بەهێزی ڕەشەباکەوە ناتوانین لەکاتی گونجاودا کارەبا بدەینەوە بە هاوڵاتیان، بەڵام لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بە تۆڕەکانی کارەبای سنورەکە گەیشتوە".
ئەوەشی وت، لەسنوری ناحیەی خدران و خەلەکان بەهۆی نەبونی مۆلیدەی ئەهلی گرفتی ئاوی خواردنەوەش بۆ هاوڵاتیان دروستبوە.
- 25-11-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,142 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !