دواڕۆژ، هۆگر کەمال:
ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی، ئامارەکانی توندوتیژی ژنانی لەماوەی ساڵێکدا خستنەڕوو.
عەقید سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ساڵی ڕابردوو 1018 حاڵەتی تۆماکردنی سکاڵا لەلایەن ژنانەوە بەهۆی توندوتیژێکردن بەرامبەریان هەبووە، بەڵام لە ئەمساڵدا ئەم ڕێژەیە کەمیکردووە و نزمبووەتەوە بۆ 700 حاڵەت کە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە".
وتیشی "لەساڵی ڕابردووودا 10 حاڵەتی کوشتنی ژنان هەبووە، بەڵام لە ئەمساڵدا ئەم ڕێژەیە کەمیکردووە بۆ 7 حاڵەت".
بەوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێستادا پلانیانداناوە له و کەمپینەی کە ڕایانگەیاندووە بۆ بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان گرنگی بە ژنانی قەزا و ناحییەکان بدەن و هەڵمەتی هۆشیاری و چالاکی جۆربەجۆر له و بارەیەوە ئەنجامبدەن.
عەقید سەرکەوت عومەر، ئاماژەی بەوەشکرد "پلان و پڕۆژەی تایبەتیان ئامادەکردووە بۆ ئه و ژنانەی لەناو کەمپەکاندا ژیانبەسەر دەبەن".
هاوکات عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ساڵی پار 148 ژن لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ژنان لە سلێمانی هەبوون، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە".
وتیشی "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە و پلانمان بۆیداناوە ئەم ڕێژەیە بێتە سفر و هیچ ژنێک له و سەنتەرانەدا نەمێنێت".
- 25-11-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,328 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !