ڕۆژنیوز - هانا ئازاد
بەتۆمەتی جیاواز چوارهەزار و 979 هاوڵاتی شاری هەولێر لەساڵی 2016 لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراون و 15 حاڵەتی لەشفرۆشی-ش لەو شارە تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هۆگر عەزیز بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ئامارەکانی ساڵی 2016ی بەڕێوبەرایەتییەکەی ڕاگەیاند.
هۆگر عەزیز، وتی:" ساڵی 2016 چوار هەزار و 979 کەس بەپێی ماددەی یاسایی و بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکراون".
وتیشی:" له و ساڵەدا توانراوە کۆتایی بە سێ هەزار و 37 کەیس بهێندرێت و تیایدا تاوانباران دەستگیرکراون".
ئاماژەشیدا، هەر له و ساڵەدا سێ هەزار و 524 سکاڵا تۆمارکراون، لەکاتێکدا لە ساڵی 2015دا 327 سکاڵا تۆمار کراوە.
ئه و بەرپرسەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەکەمبوونەوەی حاڵەتەکانی لەشفرۆشی کرد لەشارەکەداو وتی:" لە ساڵی 2016دا حاڵەتەکانی لەشفرۆشی کەمبوون و تەنها 15 حاڵەت تۆمارکراوه".
03-01-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,047 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !