دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵان لەسلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ساڵی 2016 ڕێژەی تاوانەکانی ژنان زیادیان کردووە بەجۆرێک 40 ژنی سزادراو ڕەوانەی خانەکەیان کراون، دەشڵێت "10 ژن بەهۆی لەشفرۆشی و 12 ژنیش بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2017، ئومێدە محەمەد، بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵان لەسلێمانی، ئاماری ساڵی ڕابردووی خانەکەیانی ڕاگەیاند و وتی "لە ساڵی 2016دا خانەکەمان 40 سزادراوی ژنی بۆ هاتووە، کە زۆرینەیان لەناو سەنتەری سلێمانییەوە هاتوون و هەشت کەسیشیان بەڕەگەز ئێرانی بوون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو 24 ژنی سزادراومان بۆ هاتبوو، بەپێی ئەمەش واتە تاوان زیادی کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا "تاوانەکانی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیاديکردووە، بەجۆرێک 12 ژن به و تاوانە سزادراون و بەندکراون، بەڵام تاوانی دزیی کەمیکردووە".
ئومێدە محەمەد، باسی لەوەشکرد "لە پار ساڵ لەنەوجەوانانی تەمەن (11 - 18) ساڵ، 56 کەس سزادراون و ڕەوانەی چاکسازی ژنان و منداڵان کراون".
بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و مندڵان لە سلێمانی، هێمای بۆ ئەوەشکرد "ساڵی ڕابردوو 501 کەس ڕاگیراون و 494 سزادراویش ئازادکراون".
ئاشکراشیکرد "ساڵی ڕابردوو 10 ژن بەهۆی لەشفرۆشییەوە دەستگیرکراون و سزادراون، تاوانەکانی منداڵان و نەوجەوانانیش زیاتر شەڕکردن و دزیکردنە".
ئەم وێنانەی خوارەوەش تەواوی ئامارەکانی ساڵی 2016ی چاکسازی ژنان و منداڵان لە سلێمانی دەردەخات.
- 05-01-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,444 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !