دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2016دا 140 هاوڵاتی دانیشتووی هەولێر و شارەکانی خوارووی عێراق بەهۆی هەڵگرتنی پاسپۆرتی ساختەوە دراونەتە دادگا.
دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە ساڵی ڕابردوودا 140 پاسپۆرتی ساختە دەستی بەسەردا گیراوە کە بەشێک له و پاسپۆرتانەش خاوەنەکانیان دانیشتووی هەولێر بوون و بەشێکی ترشیان دانیشتووی شارەکانی خوارووی عێراق بوون و سەرجەمیان دراونەتە دادگا".
وتیشی "خەڵکی وا هەیە لەدوای ئەوەی پاسپۆرتەکەی دەرهێناوە دواتر ناوی خۆی گۆڕیوە یان دەستکاری تەمەنی کردووە و هەشیانە بەساختە پاسپۆرتی دەرهێناوە".
لەبارەی ژمارەی ئه و هاوڵاتیانەی لەپارێزگای هەولێر تاوەکو ئێستا بەرێژەی چەند کەس پاسپۆرتی دەرهێناوە دیدار عومەر، ئاماژەی بەوەکرد "لە بەرواری 30ی تشرینی یەکەمی 2010 تاوەکو 31ی کانونی یەکەمی 2016 لە کۆی گشتی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر 878 هەزار و 801 هاوڵاتی دانیشتووی هەولێر پاسپۆرتی A و G یان دەرهێناوە".
- 13-01-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,713 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !