گۆڤاری گەلاوێژ، گۆڤارێکی ڕامیاری، کلتوری، وێژەی و کۆمەڵایەتی بوو، مانگی جارێک لە شاری #سلێمانی# بڵاو بووەتەوە، یەکەم ژمارەی لە 1939/12/1ز دەرچووە و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکە مامۆستا #ئیبراهیم ئەحمەد# و سەرنوسەرەکەیشی مامۆستا عەلائەدین سەجادی بووە، بەڵام دوای ئەوەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە کاری پارێزەرییەکەی گواسترایەوە بۆ شاری بەغدا، کارەکانی گۆڤارەکە زیاتر لە ئەستۆی مامۆستا عەلادین سەجادی بوو.
زۆر لە نووسەران و شاعیرانی ئەو سەردەمە بابەتیان بۆ گۆڤارەکە ناردووە و بەشێک لە بابەتەکانی گۆڤارەکەش بۆ هەواڵ و ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی تەرخانکراوە.
گۆڤاری گەلاوێژ بۆ ماوەی 10 ساڵ لە بڵاوبوونەوە و لەم ماوەیەشدا 105 ژمارەی لێ دەرچووە.
دواجار گۆڤارەکە لە ساڵی 1949/8/1 بە فەرمانی حکومەتی مەلەکی بەغدا داخرا و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکەش مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە ساڵ و نیوێک زیندانی حوکمدرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,999 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !